مانگرتن له خواردن ئارشیڤ - Page 6 of 10 - KHRN
زیندانیی سیاسیی کورد نایب عەسکەری لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرت
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی خه‌رمانان زیندانیی سیاسیی کورد نایب عەسکەری بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر نەدانی مۆڵەتی یاسایی بۆ هەناردنی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان و ئەنجامدانی تاقیکاریی سینۆگرافی، مانی لە خواردن گرت. نایب عەسکەری بەم دواییانە لە زیندان تووشی کێشەی گورچیلە بووە و چەندین جار ڕەوانەی نەخۆشخانەلەی زیندان کراوە و پزیشکەکانی ئەوێ بە فەرمی داوایان کردووە...
زیاترزیندانییەکی مەزهەبیی کورد لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرت
زیندانیی مەزهەبیی کورد یاسر شەرافەتەدین بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر بێبەشکرانی لە مافە سەرەتاییەکان، لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە مەزهەبییە کە ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە تۆمەتی «موحارەبە» لە ڕێگای ئەندامێتییەوە لە گرووپە توندڕەوە مەزهەبییەکاندا، سزای ١٨ ساڵ زیندانی بۆ دەرچووە، ئێستا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە...
زیاتربۆكان؛ به‌ندكراوێك مانی له خواردن گرت
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، میكاییل موعینی به‌ندكراوی خه‌ڵكی بۆكان، به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست زیادكردنی بڕی ئه‌و بارمته‌ی بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی كاتیی ده‌ستنیشان كرابوو، له ڕێكه‌وتی ٢٦ی گوڵانه‌وه (١٦ی مه‌ی)، مانی له خواردن گرتووه. ناوبراو ساڵی ڕابردوو به دانانی بارمته‌ی ١٥٠ میلیۆن ته‌مه‌نی مۆڵه‌تی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی كاتیی پێ درابوو، به‌ڵام چه‌ند مانگێک لەمەوپێش به ده‌ستووری دادوه‌ری چاودێری زیندانی بۆكان بڕی بارمته‌كه‌ی زیاد...
زیاترورمێ؛ مانگرتنی بەکۆمەڵی زیندانییان بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر جێبەجێنەکردنی یاسای کەمکردنەوەی سزای زینداندا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە چەند کاتژمێر لەمەوپێش ٦ زیندانی بە ناوەکانی مەحموود گەواهی، مەرعان عەبدمحەممەدپوور، ئورهان کەنعانی، محەممەد حەنیفی، یووسف جەلالی و داریووش بەیگزادە کە لەسەر کۆمەڵە تۆمەتێکی ناسیاسی حوکمی زیندان و غەرامەیان بۆ دەرچووە، بە کۆمەڵ مانیان لە خواردن گرتووە. ئەم زیندانییانە بە ئاماژەدان بە ڕاگەیاندنی گەڵاڵەی یاسایی کەمکردنەوەی سزای زیندان، داوای ئازادکردنی خۆیان لە چوارچێوەی ئەم یاسایەدا دەکەن. ئەم زیندانییانە...
زیاترورمێ؛ زیندانیه‌كی سیاسی مانی له خواردن گرت
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١ی به‌فرانبار مسته‌فا سه‌بزی، زیندانیی سیاسیی كورد، به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رانبەر بە پێشێلكارییەکانی دادوه‌ری چاو‌دێر و به‌رپرسانی زیندانی ورمێ کە داواكاریی ناوبراویان بۆ وەرگرتنی مورەخەسی یان پشووی کاتی ڕەت کردۆتەوە، مانی لە خواردن گرت. به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌م زیندانییه سیاسیه، له ڕۆژانی ڕابردوودا و دوابه‌دوای گیان‌له‌ده‌ستدانی برا لاوەکەی به ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه و...
زیاترتاران؛ موژگان کاوسی لە زیندانی ئێڤین‌دا کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا
موژگان کاوسی، نووسەر و توێژەری بەندکراوی کورد، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەزبەر، دوای ٢٢ ڕۆژ و لەسەر داوا و پێداگریی بنەماڵەکەی و بۆچوونی پزیشکەکان، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژی ١١ی خەرمانانەوە بە مەبەستی ڕاگەیاندنی ناڕەزایی بەرانبەر بە ڕەتکردنەوەی داوای پشووی کاتی یان مورەخەسی و هەروەها هەڵاواردنی جینسی لە مۆڵەتی تەلەفۆنکردنی بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین‌دا، مانی لە خواردن گرتبوو. دوای ئەوەی بە هۆی...
زیاترورمێ؛ ڕاگرتنی كاتیی مانگرتنی به‌ندی زیندانییانی سیاسی و مه‌زهه‌بی
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ وەعدیان دا به‌دواداچوون بۆ داواكارییه‌كانی زیندانییانی سیاسی ومه‌زهه‌بی بکەن، ئه‌م به‌ندكراوانه كه له ڕۆژی ڕابردووه‌وه بەکۆمەڵ مانیان له خواردن گرتبوو، به شێوه‌ی كاتی کۆتای‌یان بە مانگرتنه‌كه‌یان هێنا.به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو دوابه‌دوای ئەوەی زیندانییانی سیاسی و مەزهەبی لە ئاست بڕانی بەردەوامی ئاو و کارەبا و گیرانی زێرابی ئاودەستەکانی بەندەکەدا ناڕەزایەتییان دەربڕی، هێزه‌كانی گاردی تایبه‌تی زیندان...
زیاترورمێ؛ مانگرتنی گشتی له به‌ندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سەرلەبه‌یانیی ئه‌مڕۆ دوابه‌دوای ئەوەی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی لە ئاست بڕانی بەردەوامی ئاو و کارەبا و گیرانی زێرابی ئاودەستەکانی بەندەکەدا ناڕەزایەتییان دەربڕی، هێزه‌كانی گاردی تایبه‌تی زیندان به هێرشكردنه سه‌ر زیندانییه ناڕازییه‌كان ده‌ستیان دایه شکاندن و شێوواندنی كه‌لوپەلەكانیان. وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بەم هێرشە توندوتیژە، سەرجەم زیندانییە ناڕازییەکانی بەندی سیاسی و مەزهەبی کە ژمارەیان ٤٣ کەسە، مانیان لە خواردن گرتووە.ئه‌م به‌ندكراوانه...
زیاترتاران؛ موژگان كاوسی هێشتا مانگرتنه‌كه‌ی به‌رده‌وامه و سه‌كینه په‌روانه كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی هێنا
سه‌كینه په‌روانه به‌ندكراوی سیاسیی كوردی زیندانی ئێڤێن، دوای سێ ڕۆژ كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی هێنا. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١١ی خه‌رماناندا دوای گیانبه‌ختكردنی پارێزه‌ری كوردی خەڵکی تورکیا «ئەبرۆ تیمتیک» كه دوای ٢٣٨ ڕۆژ مانگرتن له خواردن لە بەندیخانەیەکی ئەو وڵاتە گیانی به‌خت كرد، وەک دەربڕینی هاوده‌ردی و دەنگهەڵبڕین بەرانبەر بەم ڕووداوه دڵتەزێنە، مانی لە خواردن گرت و ڕۆژی پێنجشەممە و پاش دواکاری و پێداگریی زۆری هاوڕێكانی...
زیاتر