مانگرتن له‌ خواردن ئارشیڤ - Page 3 of 10 - KHRN

بەردەوامبوونی مانگرتنەکەی سەجاد مورادیوەندان لە دەستبەسەرگەی کاتیی ئیلام

سەجاد مورادیوەندان، هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان کە نزیکەی ٢ مانگ لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا، لە ڕۆژی ٢٣ی ڕەشەمەوە (١٤ی مارس) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست مانەوە لە دۆخی دەستبەسەربووندا، بە دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرتووە. دەوترێت دۆخی تەندروستیی ئەم هاووڵاتییە ناجێگیر و مایەی نیگەرانییە و تا ئێستا بەرپرسانی زیندان و دادگای ئیلام ئامادە نەبوون بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی بکەن. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست...

زیاتر

چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی ئیلامی وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست نادیاربوونی چارەنووسیان لە زینداندا مانیان لە خواردن گرت

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ٤ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئاودانان بە ناوەکانی سەجاد مورادیوەندان، سامان مورادیوەندان، پەیمان یاسمی و ئەمیرحسەین نامدارپوور بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر بەردەوامبوونی دۆخی دژواریان لە زیندانی ناوەندیی ئیلامدا و هەروەها نادیاربوونی چارەنووسیان، لە ڕۆژی هەینی ٥ی ڕەشەمەوە (٢٤ی فێبرییە) مانیان لە خواردن گرتووە. بەرپرسانی زیندان تا ئێستە ئامادە نەبوون ئاوڕ لە داواکارییەکانی ئەم ٤ هاووڵاتییە...

زیاتر

سامان یاسین وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست نادیاربوونی چارەنووسیدا مانی لە خواردن گرت

سامان یاسین، هونەرمەندی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاران، لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین مانی لە خواردن گرت. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سامان یاسین لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕێبەندانەوە (١٦ی فێبرییە) مانگرتنەکەی لە زینداندا دەست پێ کردووە. ئەم هونەرمەندە کوردە لە ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەنداندا (٢٨ی ژانڤییە) بە مەبەستی لێپرسینەوەی دووبارە لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەجەوە گوازرایەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی...

زیاتر