ورمێ ئارشیڤ - Page 5 of 9 - KHRN
زیندانییەک لە کەرەج لە سێدارە درا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی پەیمان عەرەب گیجە کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییە ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار (٨ی ژانڤییە) لەگەڵ زیندانییەکی تردا بە ناوی ڕەشید لێوەندپوور بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەی کرابوون. سزای...
زیاتردایکی نیما شەفەقدۆست: کوڕەکەم بە گوللەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا، بەڵام ناچاریان کردین بڵێین سەگ هێرشی کردووەتە سەری و گیانی لەدەست داوە
نیما شەفەقدۆست، منداڵی ١٧ ساڵانی خەڵکی ورمێ، لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبر) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی گەڕەکی ئیسلامئاوای ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان و دوو گوللە بەر قاچەکانی کەوت و بریندار بوو. بنەماڵەکەی سەرەتا بردیانە نەخۆشخانە، بەڵام لەبەر ئەوەی نەخۆشخانەکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەمارۆ درابوو و مەترسیی دەستبەسەرکردنی منداڵەکەیان لە ئارادا بوو، وازیان لە نەخۆشخانە هێنا و لە نووسینگەی تایبەتیی پزیشکێک...
زیاترمەترسیی جێبەجێکردنی سزای بڕینەوەی پەنجەکانی دەستی مورتەزا ئیسماعیلیان لە ڕۆژانی داهاتوودا لە ورمێ
ڕۆژی ڕابردوو ١٠ی بەفرانبار (٣١ی دێسامبری ٢٠٢٢) مورتەزا ئیسماعیلیان کە نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «دزی» حوکمی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە لە زیندانی ورمێوە ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بەفرانبار (٢٨ی دێسامبر) داواکاری گشتی و سەرۆکی گشتیی دادگوستەریی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا زیندانی ورمێیان...
زیاترنیگەرانی لە ئاست دۆخی تەندروستیی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراودا دوای ئەشکەنجەدرانی قورس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ورمێ
شۆڕش ئیسلام سەکانی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «بالۆ»ی ورمێ کە لە ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەردا (٢٦ی سێپتامبر) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا، بە هۆی ئەشکەنجەدانی قورسەوە لە دۆخێکی تەندروستیی ناجێگیر و سەخت لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بەند کراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوای بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە گوندی بالۆی ورمێ کە کوژرانی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی دانش ڕەهنما و عەبدوڵڵا محەممەدپوور...
زیاترسەرۆکی گشتیی دادگوستەریی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا هەڕەشەی جێبەجێکردنی حوکمی بڕینەوەی پەنجەکانی لە هادی ڕوستەمی کرد
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٥ی خەرمانان (٦ی سێپتامبر) لیژنەیەکی دادوەری بە سەرۆکایەتیی ناسر عەتەباتی، سەرۆکی گشتیی دادگوستەریی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بە یاوەریی مەجیدی، داواکاری گشتیی ورمێ، سەردانی زیندانی ناوەندیی ورمێیان کرد. لەم سەردانەدا هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی پەنجەکانی دەست، داوای لێ کردن چارەنووسی دۆسیەکەی دیاری بکرێت. سەرۆکی گشتیی دادگوستەریی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە وەڵامی داواکاریی ناوبراودا ڕایگەیاندووە کە...
زیاترلە ورمێ دوو بەندکراو بە تۆمەتی «افساد فی الارض» لە ڕێگای پەرەدانەوە بە هاوڕەگەزخوازی حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، زەهرا سدیقیی هەمەدانی (سارە)، چالاکی کۆمەڵگەی ئێڵجیبیتیئەی و کۆییر، لەگەڵ هاووڵاتییەکی تردا بە ناوی ئیلهام چووبدار لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە تۆمەتی «افساد فی الارض» لە ڕێگای پەرەدانەوە بە هاوڕەگەزخوازی، حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە. ئەم حوکمە ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەرمانان (١ی سێپتامبر) لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ بەم دوو بەندکراوە ڕاگەیەنراوە. بەپێی هەواڵێکی تر...
زیاتر