ورمێ ئارشیڤ - Page 4 of 9 - KHRN
لە ورمێ دوو زیندانی لە سێدارە دران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٥ی ڕێبەندان (١٤ی فێبرییە) سزای لەسێدارەدانی ٢ بەندکراو بە ناوەکانی میلاد جاجەوی خاجیک و محەممەدعەلی ئەختەری کەهلان کە پێشتر بە تۆمەتی «موحارەبە» لە ڕێگای دزیی چەکدارانەوە و هەروەها «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی...
زیاترگیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی کورد لە ورمێ حەفتەیەک دوای برینداربوون بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان
هاووڵاتییەکی ٢٣ ساڵان بە ناوی داریا میکاییلی کە حەفتەی ڕابردوو بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان لە گەڕەکی کوشتارگای ورمێ بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی خومەینیی ئەم شارە گیانی لەدەست دا. کەسێکی نزیک لەم هاووڵاتییە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕێبەندان (١ی فێبرییە) ئۆتۆمبێلەکەی داریا میکاییلی، هاووڵاتیی خەڵکی سەڵماس و دانیشتووی گەڕەکی کوشتارگای ورمێ، بە گومانی ئەوەی کاڵای...
زیاترلە ورمێ سێ بەندکراو دوای ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی ڕێبەندان (٣١ی ژانڤییە) سێ زیندانی بە ناوەکانی میلاد کەریمی، موحسین مورادی و موحسین بەشیری وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست نەگواستنەوەیاندا بۆ زیندانی ئەو شارانەی شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانیانە، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ مانیان لە خواردن گرت. ئەم بەندکراوانە دوای ڕاگەیاندنی مانگرتنەکە، بە دەستووری پەرویز سەعیدزادە، سەرۆکی بەندی ٢ی زیندان، کەوتنە بەر لێدانی گاردی زیندانەوە و...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد لە ورمێ
لەسەر چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بە ناوەکانی ناسر وەساف و شاهین وەساف کە لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرماناندا (٢١ی سێپتامبر) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە ورمێ دەستبەسەر کران، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بە دوایین دۆخی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرماناندا (٢١ی سێپتامبر) و دوابەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە ورمێ، هێزەکانی...
زیاتر