ڕێبوار عەبدوڵڵاهی ئارشیڤ - KHRN

ته‌مموز 31, 2023

ئازادکردنی دوو چالاکی کرێکاریی دەستبەسەرکراوی سنە بە بارمتە 

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی گەلاوێژ (٣١ی جولای) ٢ چالاکی کرێکاریی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سنە بە ناوەکانی سدیق ڕێحانی و ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، بە ڕیز بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن و ٥٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کران. ئەم دوو چالاکە کرێکارییە شەوی ڕابردوو دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە ڕەوانەی قەرەنتینەی زیندانی...

زیاتر
ته‌مموز 12, 2023

دەستبەسەرکردنی چالاکی کرێکاری ڕێبوار عەبدوڵڵاهی / نادیاربوونی چارەنووسی سدیق ڕێحانی، چالاکی کرێکاریی دەستبەسەرکراو

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕ (١٢ی جولای) ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، چالاکی کرێکاریی کورد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا. هەروەها لەسەر چارەنووسی سدیق ڕێحانی، چالاکیی کرێکاریی کورد کە ڕۆژی ١٣ی پووشپەڕ (٤ی جولای) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرابوو، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕ (١٢ی جولای) چالاکی کرێکاری ڕێبوار عەبدوڵڵاهی...

زیاتر
ته‌مموز 26, 2022

دەرچوونی حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو بۆ ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، چالاکی کرێکاریی کورد

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژی حکوومەت» سزای ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاوە. ئەم حوکمە ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی گەلاوێژ (٢٦ی جولای) بە شێوەی فەرمی بەم چالاکە کرێکاریی ڕاگەیەنراوە. دادگای ناوبراو لە ڕێکەوتی ٦ی پووشپەڕدا (٢٧ی ژوەن) بە دوو تۆمەتی «بانگەشەی دژی حکوومەت»...

زیاتر
ئازار 10, 2022

ئازادبوون کاتیی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بە دانانی بارمتە لە سنە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ڕێبوار عەبدوڵڵاهی و ئارش محەممەدی بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کراون. ئەم دوو هاووڵاتییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا و پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیداری ئیتلاعاتی سنەوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کرابوون. ئارش محەممەدی، کرێکاری خەڵکی سنە، لە ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانباردا و...

زیاتر
شوبات 11, 2022

شەپۆلی نوێی گوشارخوستنەسەر چالاکانی کرێکاریی کورد؛ بانگهێشت و لێپرسینەوە لە ٥ چالاکی کرێکاری

لە ڕۆژی ڕابردووەوە و لە درێژەی شەپۆلی نوێی بانگهێشت و دەستبەسەرکردنی چالاکانی کرێکاریی کورددا، لانیکەم ٥ چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی هاجەر سەعیدی، ئێقباڵ شەعبانی، فەردین میرەکی، عیسا مورادی و ڕامین کەریمی لە لایەن بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگهێشت کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ئێقباڵ شەعبانی و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆیش هاجەر سەعیدی، عیسا مورادی، فەردین میرەکی و ڕامین کەریمی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 31, 2022

دەستبەسەرکردنی ٨ هاووڵاتی و چالاکی مەدەنیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

لە ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانەوە لانیکەم ٨ هاووڵاتی و چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی زەمانە زیویە، میقداد حەسەننژاد، شەعبان محەممەدی، ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، موراد مامەڕەش، ئەیوب حەدیسی، ڕەحمان خدمەتگوزار، عەلی عومەرپوور و فەریاد شیلان لە شارەکانی سەقز، مەریوان و پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هێزە ئەمنییەکان لە ژمارەیەک لەم دەستبەسەرکردنانەدا پەنایان بردۆتە بەر توندوتیژی و لێدان. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی...

زیاتر