کوشتنی هاوڵاتییانی کورد ئارشیڤ - KHRN
کوژرانی هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان لە کرماشان
ڕۆژی شەممە ٣ی بەفرانبار (٢٤ی دێسامبر) هاووڵاتییەکی ٤٠ ساڵانی خەڵکی کامێران بە ناوی فەرشاد ئیبراهیمی لە جادەی کامێران بۆ کرماشاندا کەوتە بەر تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان و گیانی لەدەست دا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە نیوەڕۆی ٣ی بەفرانبار (٢٤ی دێسامبر) هێزە ئینتیزامییەکان لە خاڵی پشکنینی نزیک گوندی «سەرقەڵا»ی کامێران ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکیان بە ناوی فەرشاد ئیبراهیمی داوەتە بەر دەسڕێژ کە لە ئەنجامدا ئەم هاووڵاتییە...
زیاترکوژرانی کاسبکارێک و برینداربوونی دوو کەسی تر بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە شنۆ
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی گەلاوێژ (٩ی ئاگۆست) دەستەیەک لە کاسبکارانی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی «دەرەگادر»ی شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سپای پاسداران کە لە ئەنجامدا کاسبکارێک بە ناوی محەممەدئەمین ئەحمەدی کوژرا و دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی عەبدوڵڵا ئەحمەدی (برای محەممەدئەمین) و عوزەیر سابریئازەر بریندار بوون. تەرمی محەممەدئەمین ئەحمەدی براوەتە پزیشکیی دادی شاری نەغەدە...
زیاترکوژرانی هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان لە ئەهواز
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژ (٢٧ی جولای) هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کامێران بە ناوی سینا موزەفەری بە تەقەی هێزەکانی یەکەی ڕووبەڕووبوونەوەی کاڵای قاچاخ لە جادەی ئەهواز کوژراوە. ئەم هێزانە بە گومانی بوونی کاڵای قاچاخ، لە جادەیەکی نزیکی ئەهوازدا کەوتوونەتە دوای ئۆتۆمبێلی ئەم هاووڵاتییە کوردە و دەسڕێژیان لێ کردووە کە لە ئەنجامدا چەندین گوللە بەر سینا موزەفەری کەوتووە و...
زیاترهەورامانی تەخت؛ هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزەکانی ئێنتزامی کوژرا
ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتییەک بە ناوی سەعدی ڕۆستەمزادە، ٣٦ ساڵان و خەڵکی شاری هەورامانی تەختی سەر بە سەوڵاوای پارێزگای کوردستان، بە تەقەی هێزەکانی پاسگای هێزی ئێنتزامی ئەم شارە گیانی لە دەست دا. شایەتحاڵێک لە هەورامانی تەختەوە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی گەڵاڕێزان، پاسگای هێزی ئێنتزامی ئەم شارە بە بیانووی هەڵگرتنی شتوومەکی قاچاخ، کەوتنە دوای ئۆتۆمبیلێکی جۆری تویوتا...
زیاترورمێ؛ كوژرانی هاوڵاتییهكی كورد له ئاكامی تهقهكردنی هێزهكانی سپای پاسداراندا
هاوڵاتییهكی كورد به ناوی شەهرام موستهفاپوور خهڵكی گوندی "موانا"ی سهر به شاری ورمێ، كهوته بهر دەسرێژی گوللهی هێزهكانی سپای پاسدارن و به هۆی قووڵیی برینهكهیهوه گیانی له دهست دا.سهرچاوهیهكی ئاگادار له ورمێ لهم بارهوه به تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگهیاند ڕۆژی پێنجشهممه ٨ی جۆزەردان، له جادهی سنووریی سیلوانای سهر به شاری ورمێ، ئۆتۆمبیلی شههرام موستهفاپوور كهوته بۆسهی هێزهكانی سپای پاسدارانهوه و ئەو هێزانە به...
زیاتر