هاوڵاتییه‌كی كورد به ناوی شەهرام موسته‌فاپوور خه‌ڵكی گوندی “موانا”ی سه‌ر به شاری ورمێ، كه‌وته به‌ر دەسرێژی گولله‌ی هێزه‌كانی سپای پاسدارن و به هۆی قووڵیی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ورمێ له‌م باره‌وه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگه‌یاند ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی جۆزەردان، له جاده‌ی سنووریی سیلوانای سه‌ر به شاری ورمێ، ئۆتۆمبیلی شه‌هرام موسته‌فاپوور كه‌وته بۆسه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه و ئەو هێزانە به شێوەی ڕاستەوخۆ ته‌قه‌یان لە ئۆتۆمبیله‌کە کرد.
به‌وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، هێزه‌كانی سپای پاسدارن دوای برینداركردنی ئه‌م هاوڵاتییه، ناوبراویان ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ڕێكخراوی ئیتڵاعاتی سپا كردووه، بەڵام دواتر و به هۆی خوێن لەبەرچوونی زۆره‌وه بە ناچار گواستوویانەتەوە بۆ نه‌خۆشخانه‌ی عارفیان كه له‌ژێر چاودێریی خودی سپادایه.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئامژەی بەوەش کرد کە چه‌ند ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو له نه‌خۆشخانه‌دا بووه، ڕێگه به بنه‌ماڵه‌كه‌ی دراوە چاویان پێی بكه‌وێ، بەڵام ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان به هۆی قووڵیی برینه‌كه‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست دا.
تاكوو ئێستا هۆکاری ته‌قه‌كردن له‌م هاووڵاتییه كورده له لایه‌ن سپای پاسدارنه‌وه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.
ورمێ؛ كوژرانی هاوڵاتییه‌كی كورد له ئاكامی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی سپای پاسداران‌دا

کیانووش خەسرەویی سیابیدی لە کرماشان لە سێدارە درا
سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی کیانووش خەسرەویی سیابیدی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەر چووبوو، لە...
زیاتر بخوێنەوەحوجەت هەواسیزادە لە کەرەج لە سێدارە درا
سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی کووهدەشت بە ناوی حوجەت هەواسیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٣ی هەتاوی
ڕاپپۆرتی ساڵی ١٤٠٣ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای مردنی ئیبراهیم ڕەییسی، سەرکۆماری پێشووی ئێران و لە ئەندامانی «لیژنەی مەرگ» بۆ بەکۆمەڵکوشتنی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی...
زیاتر بخوێنەوە