گۆڕستانی ئایچی ئارشیڤ - KHRN

ئه‌یلول 17, 2023

فەردین جەعفەری لە دۆخێکی ناجێگیردایە

فەردین جەعفەری، هاووڵاتیی ٢٧ ساڵانی خەڵکی گوندی «مامەشا»ی سەقز کە دوێنێ ٢٥ی خەرمانان (١٦ی سێپتامبەر) لە نزیک گۆڕستانی ئایچیی سەقز کەوتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران و گوللە بەر سەری کەوتووە، لە دۆخێکی تەندروستیی ناجێگیردایە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم هاووڵاتییە کە خاوەن پێداویستیی تایبەتە، ڕۆژی ڕابردوو لە کاتی گەڕانەوەدا بۆ گوندەکەی خۆی، لە نزیک مەیدانی زیندان بەرەو جادەی ئایچی...

زیاتر
ئه‌یلول 15, 2023

هەوڵی حکومەت بۆ شاردنەوەی تاوان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی

ژینا ئەمینی، لەدایکبووی ٣٠ی خەرمانانی ١٣٧٩ (٢٠ی سێپتامبەری ٢٠٠٠) لە شاری سەقز، لە کاتی گیانلەدەستداندا تەنها ٢٢ ساڵی تەمەن بوو. ژینا ڕۆژی ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠١ (١٣ی سێپتامبەری ٢٠٢٢) لە شەقامێکی تاراندا لە لایەن دەوریەی ئیرشادەوە بە لێدان و بێڕێزی دەستبەسەر کرا و سێ ڕۆژ دواتر لە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرماناندا (١٦ی سێپتامبەر) بە هۆی ئەو زەبرانەوە کە لە ئەنجامی لێدانی هێزەکانی پۆلیسدا بەر سەری کەوتبوو...

زیاتر

دایک و باوکی ژینا ئەمینی: ڕێورەسمی ساڵیادی کچەکەمان لەسەر مەزارەکەی بەڕێوە دەبەین

دایک و باوکی ژینا ئەمینی لە بەیاننامەیەکدا کە لە لاپەڕەی ئەمجەد ئەمینی لە ئینستاگرامدا بڵاو کراوەتەوە، ڕایانگەیاندووە کە ڕێورەسمی یەکەم ساڵیادی کچەکەیان لەسەر مەزارەکەی لە شاری سەقز بەڕێوە دەبەن. لە بەیاننامەکەی موژگان ئێفتخاری و ئەمجەد ئەمینیدا کە بە ڕستەی «بە ناوی یەزدانی دادگەر»ەوە دەستی پێ کردووە، ڕوو لە «هاووڵاتیانی ڕێزدار» و «خوشکان و برایانی هێژا» وتراوە: «ئێمە، بنەماڵەی ژینا، وەکوو هەموو بنەماڵەیەکی داخدار، لە ساڵیادی...

زیاتر
ئایار 22, 2023

تێکدانی مەزاری ژینا ئەمینی لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە

  ڕۆژی ڕابردوو ٣١ی گوڵان (٢١ی مەی) کەسانی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر مەزاری ژینا ئەمینی لە گۆڕستانی ئایچیی سەقز و جامی سەر بەردەکەیان شکاندووە. هەروەها لە چەند حەفتەی ڕابردوودا دامودەزگا ئەمنییەکانی سەقز بە هەڕەشە و گوشار ڕێگرییان کردووە لە دروستکردنی کەپر بەسەر مەزارەکەی ژینا ئەمینییەوە. ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: «بە داخەوە سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە کەسانێکی سووک و بێشەرم کە لە...

زیاتر