مەترسیی لەسێدارەدان ئارشیڤ - KHRN

مەترسیی لەسێدارەدانی خێرای کامران شێخە دوابەدوای گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی) زیندانیی مەزهەبیی کورد کامران شێخە بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرا. ئەم زیندانییە لە کاتێکدا ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە کە بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو هاودۆسیەیەکی دیکەی بە ناوی خەسرەو بەشارەت دوای ٢ حەفتە مانەوە لە ژووری تاکەکەسیی ئەم زیندانەدا لە سێدارە درا. لە چەند مانگی ڕابردوودا سزای لەسێدارەدانی شەش بەندکراوی دیکەی ئەم دۆسیەیە بە ناوەکانی قاسم ئابستە،...

زیاتر

مەترسیی لەسێدارەدانی خەسرەو بەشارەت پاش ئەنجامدانی دوادیدار لەگەڵ بنەماڵەدا

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گوڵان (٥ی مەی) خەسرەو بەشارەت، زیندانیی مەزهەبیی مەحکووم بە ئێعدام کە لە ڕۆژی ١٢ی گوڵانەوە (١ی مەی) هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی ئەنوەر خزریدا، کوڕەپوور و یەک لە هاودۆسیەکانی، گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج، بۆ دواهەم جار لەگەڵ بنەماڵەکەی دیداری کردووە. ئێستە و پاش ئەنجامدانی دوادیدار، مەترسیی لەسێدارەدانی دەسبەجێ و خێرای ئەم زیندانییە مەزهەبییە لە ئارادایە. لە چەند مانگی ڕابردوودا سزای لەسێدارەدانی...

زیاتر

مەترسیی لەسێدارەدانی خێرای خەسرەو بەشارەت دوابەدوای گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان (١ی مەی) چەند کاتژمێرێک دوای لەسێدارەدانی زیندانیی مەزهەبیی کورد ئەنوەر خزری لە زیندانی قزلحەساری کەرەج، هاودۆسیەیەکی دیکەی بە ناوی خەسرەو بەشارەت بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا. ئەنوەر خزری ڕۆژی سێشەممە ١١ی گوڵان (٣٠ی ئاوریل) بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا و بەربەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان (١ی مەی) بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە و ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار، لە زیندانی قزلحەساری...

زیاتر
كانونی دووه‌م 11, 2024

بەردەوامبوونی مانگرتنەکەی چوار زیندانیی مەزهەبیی مەحکووم بە ئێعدام

فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، کامران شێخە و خەسرەو بەشارەت، پێنج زیندانیی مەزهەبیی کورد، لە ڕۆژی ١٣ی بەفرانبارەوە (٣ی ژانڤییە) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست لەسێدارەدانی داوود عەبدوڵڵاهی و مەترسیی لەسێدارەدانی خۆیاندا مانیان لە خواردن گرتووە. ئەم بەندکراوانە لەگەڵ لانیکەم ١٠ بەندکراوی مەزهەبیی دیکەدا لە ژوورێکی بچووکی بەندی ئەمنی بەشی ٣ی زیندانی قزلحەساری کەرەج لە دۆخی ئیزۆلەدا و بەبێ پێداویستییە سەرەتاییەکان ڕاگیراون. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە بە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 6, 2024

مەترسیی لەسێدارەدانی خێرای چوار زیندانیی سیاسیی کورد

چوار زیندانیی سیاسیی کورد به ناوەکانی پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار دوابەدوای پەسەندکرانی حوکمی لەسێدارەدانیان لە دیوانی باڵای ئێراندا، لە بەردەم مەترسیی لەسێدارەدانی زۆر خێرادان. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چوار ئەندامەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان کە ڕۆژی ١ی گەلاوێژی ١٤٠١ (٢٣ی جولایی ٢٠٢٢) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە گوندێکی ورمێ دەستبەسەر کران، نزیکەی ٢ مانگ...

زیاتر