ئەمڕۆ بەیانی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات چەند چالاکوانی کوردیان بە شێوەی هاوکات لە ناو ماڵ و شوێنی کاریان لە شاری کامیاران دەسبەسەر کردوون. ناسنامەی سێ لە گیراوانە” برهان کەمانگەر”,”سیروان مۆرادی” و”ئاڕمان قهیتاسی” کە دوو کەسیان ئەندامی کۆڕی موسیقی “کۆڕاڵ”ن بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دەرکەوتووه بەڵام دەنگۆی ئەو هەیە رێژەی دەسبەسەر کراوان زۆر زیاتر لەوەی بێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری کامێران بە راگەیاندنی ئەو هەواڵە بە تۆڕی مافەکان یۆمرۆڤی کوردستانی وت: «ئەمڕۆ بەیانی چەند ماشێنی سەر بە هێزە ئەمنییەکانەوه كه جلوبهرگی مهدهنیان لهبهر بووه شهقامێكی شاران كامێران دادهخهن و هێرش دهكهنه سهر دۆكانی قۆماش فرۆشی سیروان مۆرادی و دوکانی مۆبایل فرۆشی برهان کەمانگەرو دوای لێدان و بێ رێزی كردن دهسبهسهریان كردوون. ئاڕمان قهیتاسیش هەربەو شێوەیە لە رێگای نێوان سنه و کامێران دەسبەسەر کراوە.ناو ماڵی ئەو کەسانەش لهلایهن ئهو هێزانهوه پشکێندراوە و هەندێ کەرەسەتهیان دەستیان بە سەردا گیراوە.»
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بەیانی ئەمڕۆ هەواڵی گیرانی برهان کەمانگەری بڵاو کردووەوه. ئەو ئەندامی کۆڕی موسیقی” کۆڕاڵ” و خوشکەزای حوسێن کەمانگەر ئەو چالاکە کوردەیه کە لە بەفرانبادی ساڵی رابردووەوه لە دەسبەسەریدایە و نزیکی پێنج مانگە کە هبچ پەوەندێکی چ تەلفوونی و چ چاوپێکەوتنی لهگهڵ بنەماڵەیدا نەبووە.
شەوی رابردوو كۆمهڵێك لە بە کارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییهکان لە گردهلوولێكی تویتێریدا خوازیاری ڕاكێشانو سرنج بیر و ڕای گشتی بە بارودۆخی حوسێن کەمانگەر ببوون. پێشتریش بنەماڵەی کەمانگەر زۆر جاران بانگهێشت و لێپرسینیان لێکرابوو. یەک لە داواکارێکانی ئیدارەی ئیتلاعات بیدنگ بوون و پەیوەندی نەگرتن دەگەل میدیاکان بۆ ئاگاداری لە سەر باروودوخی حوسێن کەمانگەر بووە. سیروان مورادی ئەندامێکی تری کۆڕی موسیقی” کوڕاڵ” و لە ئەندامانی پیشووی لقی کوردستانی پارتی بەکێتی نەتەوەیییە.
لە بەفرانباری ساڵی رابردوو تاکوو ئێستا زیاتر له ١٥ کەس لەئەندامانی پێشوو و ئێستای ئەو حیزبە لە کامێران و سنه دەسبەسەر كراون.
شایانی باسی له ماوهی چهند مانگی ڕابردوو سیروان مۆاردی و ئاڕمان قهیتاسی چهندین جار بانگهێشتی ستادی خهبهری ئیدارەی ئیتلاعاتی كامێران کرابوون و لێكۆلینهوهیان لهگهڵ كراوه . ههروهها ئاڕمان قۆیتاسی چالاکوان و دۆكانی فروشتنی کەلو پەلی موسیقای ههیە.
توڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە هەوڵدایە تا زانیاری زیاتر لە سەر رێژەی گیراوان بە دەست بخات.