رێکخراوەی لێبوردون نێونەتەوەیی بە بڵاو کردنەوەی لێداونێك وێڕای شەرمەزار کردنی جێبەجێ کردنی سزای قامچی پەیمان میرزازادە زیندانی سیاسی و گۆرانی بێژی کورد، داوای ئازاد کردنی بێ کۆسپ و مەرجی بوو.
لە لێدوانەکەی لێبوردونی نێونەتەوەییدا هاتووە”کاربەدەستان ئێرانی زیندانی باوەڕ و ئەندیشە، پەیمان میرزازادەیان ڕۆژی یەکششەممە ۱۰۰ قامچی لێدراوه. دوای جێبەجێ کردنی ئەو سزایە، پەیمان میرزازادە تووشی ژانێکی زۆر و هەڵمووسانی پشت و لاق بۆتەوە، ئەویش بۆ شەرمەزار کردنی ئەو هەڵسووکەۆتەی له بهرامبهری ئەنجامدراوە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووه.
فیلیپ لۆتێر مودیری لێکۆڵینەوەی باکووری ئەفریقا لە لێبوردونی نێونەتەوەیدا دەڵێت: «ئەوە زۆر دڕندانەیە کە پەیمان میرزازادە کەوتۆتە ژێر سزایهكی بەو شێوە بێرهحمانە کە ناتوانی بیهێنرێته سەر زمان. قامچی لێدانی ئەو شۆناسی نامرۆڤانە سیستمی قەزایی ئێرانی زەق کردەوە کە وەحشیگەری تێدا بووهتە یاسا. ئەو گیراوێکی بیروباوەڕە کە تەنانەت بۆ خاتری کەڵک وەرگرتنی لە مافی ئازادی قسە کردن زیندانی کراوە و بەرپرسانی ئێران دەبێت بە زووترین کات و بە بێ هیچ کەند و کۆسپ و مەرجێک ئازادی بکەن.»
فیلیپ لوتر ئەوەشی زیاد کرد:«هیچ پاساوێک بۆ قامچی لێدانی مرۆڤەکەن بوونی نییە. سزای قامچی وینە راستەقینەی ئەشکەنجەیە و بە پێی یاسای نێودەوڵەتی وەک جینایەت ئەژمار دهكرێت. حکوومەتی ئێران بە هۆی ئەندامبوون لە بڕیاری نێونەتەوەیی مافی مەدەنی و سیاسی ئێران بە پێی یاسا ئەرکدارە تا ئەو جۆرە سزایان و جۆرەکانی دیکەی سزادانی جەستەیی وەک قەتع کردنی ئەندام و کوێر کردنی چاو هەڵوەشێنێتەوە.»
شایانی باسه رۆژی ۶ێ گەلاوێژ/ 28.07.2019 پەیمان میرزازادە هونەرمەندی بەندکراوی کورد بۆ لقی چواری جێبەجێ کردنی سزاکان گواستراوەتەوە و سزای۱۰۰ قامچی جێبەجێ کراوە. ئەو زیندانێ سیاسیە بو ناڕەزایەتی دژ بە جێبەجێ کردنی سزای قامچی لێدانی و هەروەها سزای دوو ساڵ زیندان کە جۆزەردانی ئەمساڵ بۆی دەرکرابوو مانگرتن لە خواردنی راگەیاند.
لێبوردن نێونەتەوەیی: قامچی لێدانی پەیمان میرزازادە، زیندانی سیاسی و گۆرانیبێژی کورد، بێرهحمی و دڵڕەقی نیزامی قەزایی ئێرانی نیشاندا
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە