بە پێی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ڕابردوو ١٥ی جۆزەردان، ھێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئێسلامیی ئێران لە ناوچەی سنووریی شاری بانە، کاروانێکی کۆڵبەرانیان داێە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ و ئەمەش بووە ھۆی برینداربوونی کۆڵبەرێک بە ناوی “عەلی مەعارفی”.
ئه‌م كۆڵبه‌ره خه‌ڵكی گوندی «نەنوور»ی سه‌ربه شاری بانەیە، ناوبراو لاقی به‌ر گولله کەوتووە و بۆ چاره‌سه‌رکردن ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بانه كراوه.
به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له لایه‌ن تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانه‌وه كۆ كراوه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردانەوە تا ئێستا پێنج كۆڵبه‌ر و كاسبكاری سه‌رسنوور به ناوه‌كانی “قادر یادسار، ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌دی، موحسین ده‌روێشزاده، ئیبراهیم جۆردیزەج و سه‌جاد دالایی میلان”، بە هۆی ته‌قه و دەسڕێژی ڕاسته‌وخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و توركیاوە، له ناوچه سنوورییەکانی ئێران كوژراون و یازده كه‌سی دیکەش بریندار بوون.
بانه؛ ته‌قه‌كردنی هێزەکانی پاسه‌وانی سنوور، برینداربوونی كۆڵبه‌رێكی لێ كه‌وته‌وه
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە