بانە ئارشیڤ - KHRN

نیسان 22, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خاکەلێوە (٢١ی ئاوریل) کۆڵبەرێکی ٣٤ ساڵانی خەڵکی بانە بە ناوی شوانە ئەحمەدپوور لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «سەرداو»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا...

زیاتر
ئازار 25, 2024

گیانبەختکردنی منداڵێکی کۆڵبەر بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا و برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوە (٢٤ی مارس) منداڵێکی کۆڵبەر بە ناوی هەستیار عەبدولکەریمی لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی سەقز بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا گیانی لە دەست دا. هەمان ڕۆژ میلاد حسەینی، منداڵە کۆڵبەری خەڵکی دیواندەرە و دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی جەمیل عەبدی و ئاورین حەقانی بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان، بانە و نەوسوود بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست...

زیاتر
شوبات 12, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندان (١١ی فێبرییە) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی «سەرداو»ی بانە دەسڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٢٠ ساڵان بە ناوی سەیوان سەحیحی کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندان (١١ی فێبرییە) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «سەرداو»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 12, 2024

برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە و نەوسوود

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی محەممەد ڕەشیدپوور، ئەکبەر ڕازنەهان و دلاوەر فەرامەرزی لە ناوچە سنوورییەکانی بانەی پارێزگای کوردستان و نەوسوودی پارێزگای کرماشان بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ڕابردوو ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی ساچمەی هێزە سنوورپارێزەکان کە لە ئەنجامدا ئەکبەر ڕازنەهان و...

زیاتر

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی هەینی ٧ی ڕەزبەر (٢٩ی سێپتامبەر) هێزە سنوورپارێزەکان لە نزیک ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی محەممەد خالیدی، خەڵکی گوندی «چی چۆڕان»ی ناوچەی نەنۆری بانە، کوژراوە. تەرمی ئەم کۆڵبەرە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە و تا ئێستا ڕادەستی...

زیاتر

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژ (١٣ی ئاگۆست) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئەرسەلان ڕەسوولی پێکراوە و گیانی لە دەست داوە. تەرمی ئەم کۆڵبەرە ٢٩ ساڵەیەی خەڵکی ناوچەی «نەڵاس»ی شاری سەردەشت ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبیی بانە...

زیاتر
حوزه‌یران 25, 2023

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوانیوەڕۆی شەممە ٣ی پووشپەڕ (٢٤ی ژوەن) دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانەی پارێزگای کوردستان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٢٧ ساڵان بە ناوی وریا شەریفی گیانی لە دەست داوە. دەوترێت لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئگادارکردنەوەی پێشوەخت تەقە لە سەری ئەم کۆڵبەرە کراوە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە. تەرمی...

زیاتر