بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسیی کورد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەوتۆتە بەر لێدان و پەلاماری چەند بەندکراوێکی بەندی ٣ی بەندیخانەی قەرچەکەوە، ئەم بەندکراوانە بە هەندێ تۆمەتی مەترسیدارەوە لە زینداندان. لێدان و پەلاماردانی ئەم بەندکراوە سیاسییە لە کاتێکدا ڕووی داوە کە ناوبراو پێشتر، لە ٥ی جۆزه‌رداندا (٢٥ی مەی ٢٠٢٠)، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بەرانبەر بە سەپاندنی سزای ٥ ساڵ به‌ندكران و هەروەها جێبەجێنەبوونی یاسای جیاکردنەوەی بەندکراوان بە پێی تۆمه‌تەکانیان له به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامیندا، له مانگرتن لە خواردندایە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار لە دۆخی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه لە تاران پێشتر به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگه‌یاندبوو كه ناوبراو دوای كۆتاییهاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كان گواستراوەتەوە بۆ به‌شی ژنانی به‌ندیخانه‌ی ئێوین و له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵیشدا به هۆی نووسینی دروشم و کێشانی ئاڵای هەرێمی کوردستان، دیسان لەوێشەوە گواستراوەتەوە و ئەم جار براوەتە به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامین و دوای ٤ ڕۆژ مانەوە له ژووری تاكه‌كه‌سیدا گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی «ئه‌مین ئاباد» له شاری ڕه‌ی. به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوەیە، خانمی په‌روانه دوای ٢٥ ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی دەروونپزیشكیی ئه‌میناوای شاری ڕه‌ی، سەرلەنوێ گواستراوەتەوە بۆ قه‌ره‌نتینه‌ی به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌ك.
په‌یمان دوڕئەفشان، پارێزەری ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه، رۆژی ٥ی جۆزه‌ردانی ئەمساڵ ڕایگەیاند که لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران سزای ٥ ساڵ زیندان و ٢ ساڵ قەدەغەکردنی ئه‌ندامێتی له ده‌سته و لایه‌نه سیاسییه‌كانی بە سەر ئەو خانمەدا سەپاندووە. ناوبراو له ئێكاونتی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویترەکەی خۆیدا نوسیویەتی کە ئه‌م حوكمه ده‌نێردرێته بەردەم دادگای پیاچوونه‌وه. بە پێی حوكمی دادگا، تۆمه‌تی په‌روانە بریتییە لە ئه‌ندامێتی له گرووپه‌كانی دژ به حکوومەتدا (كۆمه‌ڵه و دیمۆكرات) به ئامانجی دروستکردنی مەترسی لە سەر ئاسایشی وڵات. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه لانیكه‌م پێنج ڕێکخراوی سیاسی و سه‌ربه‌خۆ به ناوه‌كانی كۆمه‌ڵه و دیمۆكرات له كوردستاندا چالاكن و ئامادەبوونیان هەیە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بەردەست تۆڕی مافەکانی کوردستان کەوتووە، ئەم هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی خوراسان پێشتر لە ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی و لە کاتێکدا بە تەما بوو لە ئیتالیاوە بەرەو یەکێک لە وڵاتانی ناوەندی ئەوروپا بڕوات، لە لایەن پۆلیسی سنووریی ئیتالیاوە گیرا و ڕادەستی تورکیا کرایەوە. ناوبراو لە زستانی ساڵی ١٣٩٧یشدا لە لایەن وڵاتی تورکیاوە ڕادەستی ئێران کرابوویەوە و بۆ ماوەی چەند مانگێک بە تۆمەتی بەزاندنی نایاسایی سنوور، لە بەندیخانەی شاری خووی ڕاگیرابوو.
سەکینە پەروانە دوای ئازاد بوونی لە بەندیخانەی خووی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو و کۆتایی ساڵی رابردوو پاش سەردانی کونسوولی ئێران لە هەولێر، داوای گەڕانەوە بۆ ئێرانی کردبوو و لە رێکەوتی ١٨ی رێبەندانی ١٣٩٨دا پاش گەیشتن بە سنووری باشماخ لە لایەن هێزی ئەمنیەتییەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئێوین لە تاران بەڕێ کرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار پێشتر سەبارەت بە دۆخی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه‌ی كورد به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگه‌یاندبوو كه ناوبراو دوای كۆتاییهاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كان گواستراوەتەوە بۆ به‌شی ژنانی به‌ندیخانه‌ی ئێوین و له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵیشدا به هۆی نووسینی دروشم، لەوێشەوە دیسان گواستراوەتەوە و ئەم جار براوەتە به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامین و دوای ٤ ڕۆژ مانەوە له ژووری تاكه‌كه‌سیدا گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی «ئه‌مین ئاباد» له شاری ڕه‌ی. به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوەیە، خانمی په‌روانه دوای ٢٥ ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی دەروونپزیشكیی ئه‌میناوای شاری ڕه‌ی، سەرلەنوێ گواستراوەتەوە بۆ قه‌ره‌نتینه‌ی به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌ك.
لێدان و پەلاماردانی سەکینە پەروانە لە لایەن چەند بەندکراوێکی بەندیخانەی قەرچەکەوە
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە