سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وتوووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان وتی کە دوای ١٧مانگ ده‌ستبه‌سه‌ربوون، دانیشتنی دادگایی‌کردنی حوسێن كه‌مانگەر له لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنه‌دا به‌ڕێوه چوو.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، ڕۆژی دوشه‌ممه ١٦ی پوشپه‌ڕ، دانیشتنی دادگایی‌کردنی ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه له لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنەدا به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر “سه‌عیدی” و بە تۆمه‌تی «بەغی» به‌ڕێوه چوو. دادوه‌ر سه‌عیدی به حوسێن كه‌مانگه‌ری ڕاگه‌یاندووە کە له‌وانه‌یه دادگاییكردنه‌كه‌ی له دوو دانیشتن‌دا به‌ڕێوه بچێ، چونکوو ڕاپۆرتەکەی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه گەلێ زۆر و تێروتەسەلە.
ئەم سەرچاوەیە ئەوەشی ڕاگەیاند کە “مازیار تاتایی” وەک پارێزەری دۆسیەکە، تەنیا چەند ڕۆژ پێش وادەی دادگاکە وازی لە بەرگریکردن لەم بەندکراوە هێناوە و ئێستە تەنیا “ئەمیر ئەحمەدی” وەک پارێزەری ماوەتەوە.
حه‌فته‌ی ڕابردوویش دانیشتنی دادگایی‌کردنی ده كه‌س له چالاكانی ژینگه‌پارێزی كورد و ئه‌ندامانی لقی كوردستانی حیزبی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی به ناوه‌كانی «فازڵ قه‌یتاسی، هادی كه‌مانگه‌ر، به‌ختیار كه‌مانگه‌ر، ئامانج قوربانی، سیروان قوربانی، عیسا فه‌یزی، مێهدی قوبادی، ڕاشد مونته‌زێری، خالید زه‌مان و فه‌رزاد حسه‌ینی» له لقی یه‌كه‌می دادگای ئینقلابی ئیسلامیی سنه، به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر “سه‌عیدی” به‌ڕێوه چووبوو.
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌م چالاكە مه‌ده‌نییه كورده له به‌فرانباری ١٣٩٧دا، هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی شه‌پۆلێکی به‌ربڵاوی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامانی لقی كوردستانی حیزبی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی له شاره‌كانی سنه، كامێران و مه‌ریواندا. تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان پێشتر به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك باسی له ئه‌گه‌ری دۆسیه‌سازی و تاوانسازیی ڕێكخراوه ئه‌منییه‌كان بۆ ئەم کەسانە کردبوو.
هێزه ئه‌منییه‌كان دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حوسێن كه‌مانگه‌ر بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ ناوبراویان له مافی دیدار و پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبەش کردبوو. له مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی پاردا، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگه‌یاندبوو ئه‌م بێبەشکردنە بۆ گۆشارخستنە سەر ناوبراو بووە تاکوو مەجبووری بکەن هاوكارییان لەگەڵ بکات و لە چاوپێكه‌وتنێکی تەکەڤیزیۆنیشدا دان بەو شتانەدا بنێ کە ئەوان دەیانەوێ.
هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌دا “نه‌سرین نه‌قدی و ناهید كه‌مانگه‌ر”، هاوسه‌ر و منداڵی ئه‌م چالاكه كورده، چەندەها جار له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كامێرانه‌وه بانگهێشت کراون و كه‌وتوونه‌ته ژێر لێپرسینه‌وەوە.
حوسێن كه‌مانگه‌ر له كۆتاییه‌كانی پووشپه‌ڕی ساڵی ڕابردوودا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به مانەوەی لە دۆخێکی نادیاردا، نادیاربوونی چاره‌نووسی دوسیهكهی و مۆڵەتنەدان بە پێوه‌ندیگرتنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا، بۆ ماوه‌ی سێ حه‌فته مانی له خواردن گرت و دواتر له ڕێكه‌وتی ١٧ی پووشپه‌ڕدا و پاش ئەوەی مۆڵەتی پێوەندیگرتنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بەدەست هێنا، كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی هێنابوو.
له درێژه‌ی گۆشاره‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا له‌سه‌ر ئه‌م چالاكوانه كورده، “بورهان كه‌مانگه‌ر”، خوشكه‌زای ناوبراو و یه‌كێك له ئه‌ندامانی كۆڕی موزیكی «كۆڕاڵ»ی شاری كامێران، له ڕێكه‌وتی ١٥ی گه‌لاوێژدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو ڕۆژی ١ی ڕەزبەر پاش کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی کامێران بەڕێ کرابوو و لە ئەنجامدا ڕۆژی ٢٠ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.
بورهان كه‌مانگه‌ر له ڕێكه‌وتی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ردا له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنەوە به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر سه‌عیدی، به تۆمه‌تی «ئەندامبوون لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پژاک)» سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بۆ بڕایەوە.
حوسێن كه‌مانگه‌ر له ڕێكه‌وتی ١٩ی گه‌لاوێژدا له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كامێرانه‌وه بۆ زیندانی ئه‌م شاره گوێزرایه‌وه، سه‌رەڕای گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ زیندانی كامێران، تا هه‌نووكه چه‌ندین جار بۆ لێپرسینه‌وه‌ی دووبارە ڕه‌وانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراوەتەوە.
رۆژی ٢٣ی ڕەزبەر، سەرەڕای ئەوەی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بۆ حوسێن کەمانگەر، چالاکڤانی کورد، دابین کرابوو تاكوو بە شێوەی کاتی ئازاد بکرێت، بەڵام لە دواساتەکاندا ئیتلاعاتی سنە دەست لە کاروباری دادسەرای گشتی و شۆڕشی کامێران وەردەدات و ئازادبوونی کاتیی ناوبراو هەڵوەشایەوە و راگه‌یەنرا کە ئەم چالاکڤانە کوردە نابێ ئازاد بکرێت.