سه‌رچاوه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له‌ شاره‌كانی سه‌قز، بانه و سه‌رده‌شت باس لە پچڕانی ئینته‌رنێتی مۆبایل لەم شارانە دەکەن.

به‌ وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوانه‌، له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی سه‌رماوه‌زه‌وه‌، به‌ هۆکارێکی نادیار ئێنته‌رنێتی مۆبایل له‌م سێ شاره‌ تووشی خاوبوونه‌وه‌ و پچڕان بووه‌. هه‌روه‌ها هێزێکی زۆری جلوبەرگ مەدەنی لەسەر‌ شه‌قامه‌كان و دەروازەکانی ئەو شارانە بڵاوەیان پێ کراوە و ئامادەبوونێکی بەرچاویان هەیە.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، تێكچوون و بڕانی ئینته‌رنێتی ئه‌م شارانه‌ بۆتە هۆی ئەوەی خوێندەڤان و خوێندکاران نەتوانن لە خوێندنی ئانلایندا بەشداری بکەن.