ڕۆژی ڕابردوو ١٧ی سه‌رماوه‌ز، دوو ژنی لاو له شاره‌كانی سه‌رده‌شت و دێهلوڕان له پارێزگاكانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و ئیلام كوژراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سه‌رده‌شت دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «ژنێكی لاو به ناوی وه‌فا عه‌بدوڵڵازاده، ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ، دایكی دوو منداڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت، له به‌ردەم ماڵه‌كه‌ی خۆیدا سێ گوللەی پێوە نراوە و كوژراوه.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یە، تاكوو ئه‌م ساته هیچ كه‌س له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م کوشتنه‌دا دەستگیر نەکراوە. ئه‌م ژنه لاوه چه‌ند ساڵ پێش له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا ببو‌ویەوه و دوای مردنی دایكی به ته‌نیا ژیانی ئه‌كرد.
هه‌روه‌ها قایم‌مقامی دێهلوڕان له وتووێژێكدا له گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی ئیرنا باسی له كوژرانی ژنێكی لاوی ٢٢ ساڵانی خه‌ڵكی گوندی زولفه‌قاری شاری دێهلوڕان كردووە. به وته‌ی ناوبراو، بكوژه‌كه دوای دانپێدانان به‌وه‌ی كه خوشكه‌كه‌ی خۆی خنكاندووه، گیراوە و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراوه، هیچ زانیارییه‌ك لەسەر هۆکار و بزوێنەری بکوژەکە لە بەردەستدا نییە.