ڕەزا ڕەمەزانی، وەرزشکاری کوردی خەڵکی شاباد کە ڕۆژی ١١ی پووشپەڕ لە لایەن هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کرابوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە دەستبەسەرگەی ئەم ڕێکخراوە ئەمنیەتی-سەربازییەوە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی دیزڵ ئاوا. ئەم هاووڵاتییە تا ئێستا دەرفەتی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵەی پێ نەدراوە.
هەواڵنێری ئیرنا لە ١٢ی پووشپەڕدا لە زمانی ناوەندی پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی دادگوستەریی پارێزگای کرماشانەوە ڕایگەیاندبوو کە سپای پاسداران هەندێ کەسی بە تۆمەتی «بانگەشەی دژی حکوومەت» و «سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام» لە شاری شاباد دەستبەسەر کردووە.
سەرچاوەیەکی نزیک لەم هاووڵاتییە کوردە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «لە ١١ی پووشپەڕدا دەیان کەس لە هێزە ئەمنیەتییەکانی ئیتلاعاتی سپا گەمارۆی ماڵی بەرێز ڕەمەزانییان دا و ناوبراویان دەستگیر کرد و بردیانە دەستبەسەرگەی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای نەبیی ئەکرەمی کرماشانیان».
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، تا ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژ، ئەم هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژی حکوومەت و ئیسلام» خراوەتە ژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحییەوە و ئینجا گواستراوەتەوە بۆ زیندانی دیزڵ ئاوای کرماشان.
ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی: «لێپرسەوە ئەمنیەتییەکان لایڤەکانی ئەم هاووڵاتییەیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامدا کە سەبارەت بە بابەتەکانی ڕۆژ کردبوونی، وەک بەڵگەی بانگەشەکردنی دژ بە ئیسلام و حکوومەت لە قەڵەم داوە و دۆسیەی یاساییان بۆ کردۆتەوە».
ئەم سەرچاوەیە هەروەها وتی کە بڕیاری دەستبەسەربوونی ئەم هاووڵاتییە یەک مانگیتر درێژ کراوەتەوە، ناوبراو لە درێژەدا وتی: «داواکاری گشتی و شۆڕشی شاباد بە بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوەی ڕاگەیاندووە کە بڕیاری دەستبەسەرکردنەکەی یەک مانگیتر درێژ کراوەتەوە و تا ئەم دوو مانگە تەواو نەبێت نابێ چاوەڕێ بن بە دانانی بارمتە ئازاد بکرێت».
ڕەزا ڕەمەزانی وەرزشکار و ڕاهێنەری ئەسبی کوردە لە شاری شاباد و خاوەنی چەندین پلە و خەڵاتە لە ئاستی ئێران و لە بواری ئەسبسواریدا.
کرماشان؛ ڕەزا ڕەمەزانی هێشتا هەر لە زیندانی دیزڵ ئاوا دەستبەسەرە
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە