دوای تێپه‌ڕبوونی مانگێك له‌ده‌ستپێکردنی شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی كورد، بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، باس له درێژکردنەوەی بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌م كه‌سانه ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن دادگاكانی مه‌هاباد، ڕه‌به‌ت، سنه و مه‌ریوانه‌وه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی لانیكه‌م ٢٥ كه‌س له‌ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان كه‌ئێستا له‌ده‌ستبه‌سه‌رگه‌كانی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌پادگانی ئه‌لمێهدیی ورمێ، شه‌هرامفه‌ڕی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای سنه‌و ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاره‌كانی سنه‌و مه‌ریوان ڕاگیراون، له‌سه‌ر داواكاریی لێپرسه‌وه‌ئه‌منییه‌كان و به‌بیانووی کۆتایینەهاتنی دۆسیه‌كانیان، له‌لایه‌ن دادوه‌ری ئه‌م شارانه‌وه‌مانگێكی تر درێژ كراوەته‌وه
ناوی ئه‌م چالاكانه‌و شوێنی ڕاگرتنیان به‌م شێوه‌ی خوارەوەیە:
ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپا له‌پادگانی ئه‌لمێهدیی ورم:
ئه‌سرین محه‌ممه‌دی، ساكار عه‌ینی، فه‌رزاد سامانی و سوهه‌یب بادروج، شه‌پۆل خزری، ده‌ریا تاڵه‌بانی، سالار ره‌وی، سیروان نووری، ئه‌فشین مام ئه‌حمه‌دی، سیروان حسێن زاده، ئیمان عه‌بدی، به‌همه‌ن یووسفزاده، فه‌رهاد مووساپوور، فه‌ره‌یدون موساپوور
زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ
عه‌زیمه‌ناسری
ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی شه‌هرامفه‌ڕی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنه
جه‌بار پیرووزی و فه‌رامه‌رز محه‌ممه‌دی
دەستبەسەرگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه
دانا سه‌مه‌دی، سیروان كه‌ریمزاده، كاروان مینویی، زانیار موعته‌مێدی، شێركۆ پائاهوو و ئارام یوسفی
ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان
سیامه‌ك ئه‌دوایی و ئه‌كره‌م ئه‌دوایی
له‌ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانبارەوە (٩ی ژانویه) شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ربڵاوی هاووڵاتییان و چالاكانی كورد له‌١٣ شاری جۆراوجۆری ئێران‌دا له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران و وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه‌ده‌ستی پێ كردوه‌و هێشتا درێژه‌ی هه‌یه. له‌درێژه‌ی ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركردنانه‌دا كه‌زیاتر به‌شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ بووه،زیاتر له‌سه‌د كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، ناوی ٩٠ كه‌س له‌م كه‌سانه‌له‌لایه‌ن تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانه‌وه‌پشتڕاست كراوه‌ته‌وه. له‌م كه‌سانه‌تا ئێستا ١٠ كه‌س به‌دانانی بارمته‌ئازاد كراون و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی تر هێشتا له‌ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ئه‌منییه‌كانی شاره‌كانی ورمێ، سنه و مه‌ریوان ڕاگیراون.
له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان لانیكه‌م یه‌ك جار پێوه‌ندییه‌كی كورتی ته‌له‌فۆنییان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بووه، به‌ڵام تاكوو ئێستا له‌تۆمه‌ته‌كانیان و هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان هیچ زانیارییه‌ك به‌ده‌ست نه‌هاتووه. ئه‌مه‌له‌حاڵێكدایه‌كه‌به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تی و دادوەریی پارێزگاكان و ئێران و میدیا ڕەسمی و ناڕەسمییه‌كانی سه‌ر به‌كۆماری ئیسلامیی ئێران تاكوو ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركردنانه‌بێده‌نگییان ڕاگرتووه.
حه‌فته‌ی ڕابردوو ٣٧ڕێكخراوی مافی مرۆڤ نیگه‌رانیی قووڵی خۆیان لەسەر ئەگەری ئه‌شكه‌نجه‌کردن و هەرچەشنە هه‌ڵسوكه‌وتکی بێبەزەییانه و نامرۆڤانه بە مەبەستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ دەربڕیبوو و وتبوویان کە دەشێت‌دواتر دانپێدانانەکان ببێته‌بەڵگەیەک بۆ دادگاكان کە دەستبەسەرکراوەکان بە تاوانی بێبنه‌مای پێوەندیدار بە ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییەوە دادگایی بکەن.