دوای تێپەڕینی ٥ رۆژ لە دەستبەسەرکردنی سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی بۆکان، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گوڵان (١٥ی مەی) هێزە ئەمنییەکان بەبێ مۆڵەتی یاسایی و بە توندوتیژییەوە سووسەن حەسەنزادەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانی بنەماڵەکەی بۆ دادگا و دامودەزگا ئەمنییەکانی بۆکان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم چالاکە مەدەنییە بەردەست نەکەوتووە.