تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

هه‌واڵه‌کان پیرانشار

دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/arrests-ku/2024/01/23/p32188

ڕۆژی ڕابردوو ٢ی ڕێبەندان (٢٢ی ژانڤییە) ٣ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «گردەبن»ی پیرانشار بە ناوەکانی شوانە خزرنژاد، سەلاح خزرنژاد و ئەحەد خزرنژاد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم سێ هاووڵاتییە لە گوندی گردەبن و بەبێ مۆڵەتی یاسایی هەرسێکیان دەستبەسەر کردوون.

تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتی سەر ئەم هاووڵاتیانە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.