بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی گوڵان (٢٩ی ئاوریل) هێزە ئەمنییەکان پاش ئەوەی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خالید ئەحمەدی، مامۆستای خانەنشین و لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لە کاتێکدا دەستبەسەر کراوە کە وا بڕیار بووە ئەمڕۆ بەڕێوەبەری کۆبوونەوەی ئۆنلاینی هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بێت.

تا ئەم ساتە لەسەر شوێنی ڕاگیران و تۆمەتەکانی سەر ئەم مامۆستا کوردە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.