ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) یاسر حسەینی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی یاسر حسەینی لە شاری کامێراندا و لەوپەڕی توندوتیژیدا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.

تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.