کوشتنی هاووڵاتییانی مەدەنی ئارشیڤ - Page 2 of 2 - KHRN

کچێکی ١٤ ساڵان لە سەرپێڵی زەهاو بە دەستی کوڕەپووری کوژرا

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کچێکی ١٤ ساڵان بە ناوی مەهیا نادری لە سەرپێڵی زەهاوی پارێزگای کرماشان بە چەکی ڕاو و بە دەستی کوڕەپوورەکەی کوژراوە. دەوترێت ئەم کوشتنە بە ئاگاداریی باوکی مەهیا و بە هۆی «پێوەندیی خۆشەویستییەوە لەگەڵ کوڕێکدا و هەڵاتن لە ماڵەوە» ڕووی داوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٢ەوە (٢١ی مارسی ٢٠٢٣) لانیکەم ١٠ حاڵەتی...

زیاتر

دایک و باوکی ژینا ئەمینی: ڕێورەسمی ساڵیادی کچەکەمان لەسەر مەزارەکەی بەڕێوە دەبەین

دایک و باوکی ژینا ئەمینی لە بەیاننامەیەکدا کە لە لاپەڕەی ئەمجەد ئەمینی لە ئینستاگرامدا بڵاو کراوەتەوە، ڕایانگەیاندووە کە ڕێورەسمی یەکەم ساڵیادی کچەکەیان لەسەر مەزارەکەی لە شاری سەقز بەڕێوە دەبەن. لە بەیاننامەکەی موژگان ئێفتخاری و ئەمجەد ئەمینیدا کە بە ڕستەی «بە ناوی یەزدانی دادگەر»ەوە دەستی پێ کردووە، ڕوو لە «هاووڵاتیانی ڕێزدار» و «خوشکان و برایانی هێژا» وتراوە: «ئێمە، بنەماڵەی ژینا، وەکوو هەموو بنەماڵەیەکی داخدار، لە ساڵیادی...

زیاتر

بەردەوامبوونی گوشارەکان لەسەر بنەماڵەی دادخوازان؛ دەستبەسەرکردنی چەند کاتژمێریی عەبدوڵڵا ئەبووبەکری، باوکی زانیار ئەبووبەکری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد

لە درێژەی گوشارەکاندا بۆ سەر بنەماڵەی دادخوازان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خەرمانان (٢٤ی ئاگۆست) عەبدوڵڵا ئەبووبەکری، باوکی زانیار ئەبووبەکری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەر کراوە و دوای وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو لەمەڕ بەشدارینەکردن لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی ئەم سەرهەڵدانەدا ئازاد کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی...

زیاتر

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژ (١٣ی ئاگۆست) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئەرسەلان ڕەسوولی پێکراوە و گیانی لە دەست داوە. تەرمی ئەم کۆڵبەرە ٢٩ ساڵەیەی خەڵکی ناوچەی «نەڵاس»ی شاری سەردەشت ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبیی بانە...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی ڕەزا بەبرنژاد، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی قووچان، لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە شەوی ڕابردوو ٢٠ی گەلاوێژ (١١ی ئاگۆست) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕەزا بەبرنژاد، برای مێهدی بەبرنژاد لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدنی ژن، ژیان، ئازادی لە قووچان و بەبێ مۆڵەتی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان شووشەکانی ماڵەکەیان شکاندووە و دەستیان گرتووە بەسەر هەندێ کەلوپەلی کەسیی ئەم هاووڵاتییەیشدا. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگیران و تۆمەتی...

زیاتر

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش تەرمی کۆڵبەرێکی ٣٩ ساڵان بە ناوی ئاسۆ کەریمی لە ناوچەی سنووریی «شۆشمێ»ی شاری نەوسوودی پارێزگای کرماشان دۆزرایەوە. ئەم کۆڵبەرە کە لە دەسڕێژی شەوی ڕابردووی هێزە سنوورپارێزەکاندا بۆ سەر کۆڵبەران بە سەختی بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی گەلاوێژ (٧ی ئاگۆست) دوای چەندین کاتژمێر گەڕانی بەربڵاوی خەڵک...

زیاتر