بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕێبەندان / ٠١.٢٧، “دارا ڕەشیدی”، هاوڵاتی کوردی خەڵکی سەردەشت پاش ٥٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی “ئەلمەهدی”ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواسترایەوە.

دارا ڕەشیدی ڕۆژی ١٨ی سەرماوەز / ٢٠١٩.١٢.٠٨ لە شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو و پاشان گواسترابووەوە بۆ دەستبەسەرگەی “ئەلمەهدی”ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ. ناوبراو بۆ ماوەی ٥٠ ڕۆژ لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا ئەنجامدرابوو.

بەگوێڕەی ئەو ڕاپۆرتانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، هێزە ئەمنییەکان “ئەندامێتیی حزبێکی کوردستانی”یان وەک تۆمەتی دارا ڕەشیدی ڕاگەیاندووە.

ئەو هاوڵاتییە کوردە پێشتر لە ساڵی ١٣٨٠ / ٢٠٠١دا دەستبەسەرکرابوو و بە تۆمەتی “ئەندامێتیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان” بۆ ماوەی ٦ ساڵ بەندکرابوو.