تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ئەمڕۆ ١٠ی ڕێبەندان / ٠١.٣٠، “حوسێن ئازەریون”، هاوڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار پاش ٤ مانگ و ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕەوانە کراوە.

حوسێن ئازەریون لە ڕێکەوتی ٢١ی خەرماناندا / ٢٠١٩.٠٩.١١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری پیرانشار دەستبەسەرکرابوو و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ گواسترابووەوە.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، ناوەندە ئەمنییەکان “ئەندامێتیی لەناو گروپەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی”یان وەک تۆمەتی ئەو هاوڵاتیە کوردە ڕاگەیاندووە.