تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی لە ئەمڕۆ ١٢ی ڕێبەندان / ٠٢.٠١، “شارام کازێمیان” چالاکوانی مەدەنیی کوردی دەستبەسەرکراو پاش ٢٦ ڕۆژ لێکۆڵینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕەوانە کراوە.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، ناوبراو ڕۆژی ١٦ی بەفرانبار / ٠١.٠٦ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ورمێ دەستبەسەرکراوە.

ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ “هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردستانی”ی وەک تۆمەتی ئەو چالاکوانە مەدەنییە ڕاگەیاندووە.