به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕ/٢٨ی ژوئن هێزه‌ئه‌منیه‌تییه‌كانی سه‌ربه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه، هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر ماڵی فه‌رانه‌ك جه‌مشیدی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی كوردستان، و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوه، بنه‌ماڵه‌ی خانمی جه‌مشیدی ڕایانگه‌یاند، كه‌سانی لیباس شه‌خسی، سه‌ره‌ڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌یان، بڕێك‌كه‌ل و په‌لی ناوبراو وه‌ك كۆمپیته‌ر و مۆبایله‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردوه.
پێده‌چێ ئه‌م چالاكی ژینگه‌پارێزه، بۆ لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرابێ. فه‌رانك جه‌مشیدی پێشتریش له‌پاییزی ١٣٩٧له‌كاتی ده‌ستگیركردنە به‌ربڵاو و ده‌سته‌جه‌معییەکی چالاكانی ژینگه‌پارێز و ئه‌ندامانی لقی كوردستانی حیزبی وه‌حده‌تی میللی‌دا، ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتریش بانگ كراوه‌و له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی «ئارمین ئیسپه‌رلوس»، كه‌له‌و كاته‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، كه‌وتوه‌ته ژێر لێپرسینه‌وه.
ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خانمی جه‌مشیدی له‌حاڵێكدا ڕوویداوه‌كه‌ڕۆژی ڕابردوو «ئه‌فشین شێخه‌لئیسلامی »ش، چالاكی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ناوبراو یه‌كێك له‌و چالاكوانانە بوو كه لە‌پاییزی ساڵی ١٣٩٧ بۆ ماوه‌ی مانگێك ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
سنه؛ فه‌رانه‌ك جه‌مشیدی، چالاكی ژینگه پارێز ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە