فەرانەک جەمشیدی ئارشیڤ - KHRN

حوزه‌یران 10, 2021

سنە؛ فەرانەک جەمشیدی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی یەک ساڵ زیندان ڕەوانەی بەندیخانە کرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی جۆزەردان، چالاکی ژینگەپارێز فەرانەک جەمشیدی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی یەک ساڵ زیندان ڕەوانەی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە (بەندیخانەی ژنان) کرا. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چالاکە مەدەنییە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی جۆزەردان دوای ئەوەی بانگهێشتیی بەردەم لقی ٤ی ئیجرای ئەحکامی دادگای سنە کرا، دەستبەسەر کرا و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی یەک ساڵ زیندان ڕەوانەی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە (بەندیخانەی ژنان) کرا. فەرانەک...

زیاتر
شوبات 8, 2021

سنه‌؛ فه‌رانه‌ك جه‌مشیدی سزای چوار ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا

به‌ پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا فه‌رانه‌ك جه‌مشیدی، چالاكی ژینگه‌پارێز له‌ لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر سه‌عیدی به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌ كوردیه‌كاندا سزای چوار ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌.  كۆبوونه‌وه‌ی دادگایكردنی ئه‌م چالاكە‌ ژینگه‌پارێزه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٤ی ڕێبه‌ندان(٢٤ی ژانویه‌). به‌ڕێوه‌ چوو و ئه‌م حوكمه‌ له‌ ١٤ی رێبه‌نداندا(٢ی فیبریه‌) به‌ فه‌رمی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 10, 2020

سنه‌؛ فه‌رانه‌ك جه‌مشیدی دوای چوارمانگ و نیو ده‌ستبه‌سه‌ر بوون به‌ دانانی بارمه‌ته‌ ئازاد كرا

به‌ پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠ی گه‌ڵاڕێزان فه‌رانه‌ك جه‌مشیدی چالاكوانی ژینگه‌ پارێزی كورد دوای تێپه‌ڕاندنی چوار مانگ و نیو ده‌ستبه‌سه‌ر كران، به‌ دانانی بارمته‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمه‌نی له‌ به‌ندیخانه‌ ئازاد كرا.  ئه‌م چالاكوانه‌ ژینگه‌ پارێزه‌ ماوه‌ی سێ مانگ و یازده‌ ڕۆژ له‌ ژووری تاكه‌ كه‌سی ئیداره‌ی ئیتلاعات و كانوونی ئیسڵاح و ته‌ربیه‌تی سنه‌ به‌ بێ مافی چاوپێكه‌وتن و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 29, 2020

سنە؛ بڕیاری دەستبەسەربوونی فەرانەک جەمشیدی بۆ پێنجەمین جار درێژ کرایەوە / ئەندیشە سەدری لە تارانەوە گواسترایەوە بۆ زیندانی سنە

ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی گەڵاڕێزان لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر «شاهگڵدی»، بڕیاری دەستبەسەربوونی فەرانەک جەمشیدیی چالاکی ژینگەپارێزی کوردی بۆ پێنجەمین جار درێژ کردەوە. هەروەها ڕۆژی شەممە ٣ی گەڵاڕێزان ئەندیشە سەدری، خوێندکاری لقی هونەر و خوشکەزای فەرانەک جەمشیدی کە ١٥ی ڕەزبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر کرابوو، گواستراوەتەوە بۆ بەندی ژنانی کانوونی ئێسڵاح و تەربیەتی سنە.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 11, 2020

سنە؛ تازەکردنەوەی دووبارەی بڕیاری دەستبەسەربوونی دوو چالاکی ژینگەپارێز

لقی دووی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە، دیسان بڕیاری دەستبەسەربوونی فەرانەک جەمشیدی و مادێح فەتحی، دوو چالاکی ژینگەپارێزی کوردی بۆ جارێکی‌تر درێژ کردەوە.فەرانەک جەمشیدی، ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان ٨ی پووشپەڕ بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سنە دەستبەسەر کرابوو، هەروەها مادێح فەتحیش، ئەندامی پێشووی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، ٢٠ی گەلاوێژ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەر...

زیاتر
ئه‌یلول 29, 2020

سنه‌؛ بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ربوونی فه‌رانه‌ك جه‌مشیدی بۆ جاری سێهه‌م درێژ كرایه‌وه‌

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی ڕه‌زبه‌ر لقی ٢ی لێپرسینه‌وه‌ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی سنه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر شاڵگەردی، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ربوونی فه‌رانه‌ك جه‌مشیدی، چالاكی ژینگه‌پارێزی كوردی بۆ سێهه‌مین جار درێژ كرده‌وه‌. ‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ربوونی ئه‌م چالاكه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ پێشتر به‌ بنه‌ماڵه‌کەی وترابوو له‌ ڕێكه‌وتی ٨ی ڕه‌زبه‌ردا بریاری ده‌ستبه‌سه‌ربوونه‌كه‌ی ده‌بێته‌ ئازادی به‌ دانانی بارمته‌.ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، هێزەکانی سەر بە ئیدارەی...

زیاتر

سنە؛ بڕیاری دەستبەسەربوونی فەرانەک جەمشیدی و ئەفشین شێخولئیسلامی تازە کرایەوە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا لقی دووهەمی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری سنە بە بیانووی بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، بڕیاری دەستبەسەربوونی فەرانەک جەمشیدی و ئەفشین شێخولئیسلامی، دوو چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەلکی سنەی بۆ یەک مانگی‌تر تازە کردەوە.بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەفشین شێخولئیسلامی هێشتا هەر لە ژووری تاکەکەسیدایە و بە درێژایی ئەم ماوەیە تەنیا چەند جارێک توانیویەتی بە کورتی پێوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بگرێت.فەرانەک...

زیاتر
ته‌مموز 29, 2020

سنە؛ بڕیاری دەستبەسەربوونی فەرانەک جەمشیدی درێژ کرایەوە

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژ، لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە ماوەی دەستبەسەربوونی فەرانەک جەمشیدی، چالاکی ژینگەپارێزی کوردی بۆ مانگێکی‌تر درێژ کردەوە.ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی فەرانەک جەمشیدی کە ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستانە و دەستبەسەریان کرد. بنەماڵەی خانمی جەمشیدی وتوویانە ئەو کەسانە کە جلوبەرگی مەدەنیشیان لەبەر بووە، وێڕای پشکنینی...

زیاتر
ته‌مموز 21, 2020

سنە؛ فەرانەک جەمشیدی، چالاکی ژینگەپارێزی کورد، هێشتا هەر دەستبەسەرە

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، فەرانەک جەمشیدی، چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان کە ڕۆژی ٨ی پووشپەڕ لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرابوو، هێشتا لەلایەن ئێتلاعاتەوە بەدەستبەسەری ماوەتەوە. ناوبراو بە درێژایی ئەم ماوەیە ڕۆژان بۆ لێپرسینەوە دەبرێتە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات و شەوانیش دەبرێتەوە بۆ کانوونی ئیسڵاح و تەربیەت یان هەمان زیندانی ژنانی سنە.«بانگەشەی دژ بە حکوومەت» و «چالاکی...

زیاتر