تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٢٩ی پووشپەڕ (٢٠ی جولای) هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی «تەنگیسەر»ی سنە بە ناوی سوبحان مەولوودی دوای گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان لە خاڵی سنووریی «باشماخ»ی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە کوردە بەردەست نەکەوتووە.

سوبحان مەولوودی لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە شاری هەولێری هەرێمی کوردستان لە شیرینیخانەیەکدا خەریکی کار بووە.