بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرەڕای تێپەڕینی ٥٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کامێراندا بە ناوی داریووش مێهدیزادە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ناوەڕاستی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا (سەرەتای ژوەنی ٢٠٢٢) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری کامێران دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

ناوبراو بە درێژایی ئەم ماوەیە مۆڵەتی دیاریکردنی پارێزەر، پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵەی لێ زەوت کراوە.