بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندان (١٣ی فێبرییە) دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «سەردۆش»ی مەریوان بە ناوەکانی دانیال زەندیفەر و زانیار تەوانا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

دەوترێت هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە لە گوندی سەردۆش و لەگەڵ پشکنینی ماڵەکاندا، خودی ئەو هاووڵاتییانەشیان دەستبەسەر کردووە.

لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.