بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ١٧ی گوڵان (٧ی مەی) هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی هاووڵاتییەکیان بە ناوی حەمزە سەجادی لە گەڕەکی «غەفوور»ی سنە دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەم هێزانە دوای دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و وێڕای پشکنینی ماڵەکە دەستیان گرتووە بەسەر هەندێ لە کەلوپەلە کەسییەکانی ئەم هاووڵاتییەدا.

لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.