ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی گونده‌كانی نزیك چیای چلچه‌مه‌ی دیوانده‌ره له وتووێژه‌كدا له‌گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕایانگه‌یاند كه سپای پاسداران به بیانووی دروستكردنی پایه‌گای سەربازیی تازه، خه‌ریكی تێكدان و شێواندنی ناوچه کوێستانییه‌كانە.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوانه، هێزه‌كانی سپا له دوو لوتكه‌ی «سوڵتان» و «دووبرا»ی زه‌نجیره‌چیای چلچه‌مه‌ی دیوانده‌ره، دروستكردنی ڕێگا و پایه‌گای سەربازییان دەست پێ کردووە، دیارە ئه‌م کارە مەترسیی تێكچوونی ئێكۆسیسته‌می پڕبایەخی ئه‌م ناوچه‌یه و بنبڕبوونی سەرچاوە سروشتییەکانی لەگەڵدایە.
ئه‌م سه‌رچاوانه له درێژه‌دا ئەوەشیان ڕاگه‌یاند کە هێزه‌كانی سپا خه‌ریكی هه‌ڵكه‌ندنی تونێل و دروستكردنی سوولەی گەورەن له نێو چیاكاندا و دەنگۆی ئەوە هەیە کە سپا دەیهەوێت لەم ناوچەیەدا سایتی مووشەکی دروست بکات.
له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵدا دوای ئەوەی شەڕێک لە نێوان سپای پاسداران و یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كاندا ڕووی دا، سپای پاسداران بۆ چه‌ند حه‌فته ده‌ستی دایه گه‌مارۆدانی ئه‌م ناوچه‌یە و تۆپبارانكردنی به‌رزاییه‌كانی سوڵتان و دووبرا.
به درێژایی چه‌ند ساڵی ڕابردوو تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی کوردستان ڕاپۆرتی بەڵگەداری له‌سه‌ر تێكدانی به‌ربڵاوی ناوچه پارێزراوه‌كانی شاهۆ و كۆساڵان له پارێزگاكانی كرماشان و كوردستان بە دەستی سپای پاسدارانی ئێران بڵاو كردۆتەوە.
دیوانده‌ره؛ تێكدانی چیای چلچه‌مه له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە