بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی فەرهاد (فەراح) کەریمی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، جێبەجێ کراوە.

ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی گوندی «کۆمۆرە»ی پاوە، ساڵی ١٣٩٨ (٢٠١٩) بە تۆمەتی «کوشتن»ی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «نۆریاو»ی پاوە دەستبەسەر کرابوو.