بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ڕەشەمە (١٧ی مارس) سزای لەسێدارەدانی زیندانیی سیاسیی کورد مەحیەدین ئیبراهیمی و چوار بەندکراوی تۆمەتبار بە تاوانەکانی «مادە هۆشبەرەکان» بە ناوەکانی ياسين ڕەشيدی، جەهانبەخش ڕادلوویی، سەلیم (محەممەد) ئەیووبیان و فرووهەر (عەشی) عەباس‌نژاد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە.

ئەم پێنج زیندانییە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەمە (١٥ی ڕەشەمە) بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون. شەوی ڕابردوو بنەماڵە و خزمانی ئەم زیندانییانە لە بەردەم زیندانی ناوەندیی ورمێ کۆ ببوونەوە.

تا ئێستا تەرمی مەحیەدین ئیبراهیمی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.