تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی به ده‌ست هێناوه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٤ی گه‌ڵاڕێزان هاووڵاتییه‌كی كورد به ناوی ڕه‌زا ئێبراهیمی دوای چوار مانگ و نیو ده‌ستبه‌سه‌ر بوون به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمه‌ن به شێوه‌ی كاتی له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ئازاد كرا.
ئه‌م هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی بۆكان له ڕێكه‌وتی ١ی جۆزه‌ردان له گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی تر به ناوی تۆفێق ڕاد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌م شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرابوو.
ئه‌م دوو هاووڵاتییه دوای ٤٥ ڕۆژ لێكۆڵینه‌وه له ڕێكه‌وتی ١٥ی پووشپه‌ڕدا له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێوه ڕه‌وانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره كران، تۆمه‌تی ئه‌م دوو هاووڵاتییه ئه‌ندام بوون له گرووپه سه‌له‌فییه‌كاندا راگه‌یه‌نراوه.
تۆفێق ڕاد هێشتا له زینداندا به بریاری دەستبەسەربوونی كاتی ڕاگیراوه.