تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەڵاڕێزان، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە سەر ماڵی ڕۆژنامەوان و نووسەری کورد ئیرەج عیبادی و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی و دەستگرتن بەسەر هەندێ کەلوپەلیی شەخسییدا، دەستبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم ڕۆژنامەوانە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنەکەی بەردەست نەکەوتووە.

ئیرەج عیبادی، ٧٣ ساڵان، دانیشتووی سنە، خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری حەفتەنامەی «لووتکە»، نووسەر و مامۆستای خانەنشینە کە لە چەند ساڵی ڕابردوویشدا چەندین جاری تر لە لایەن دامەدەزگا ئەمنییەکانی شاری سنەوە بانگهێشت کراوە.