سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤ لە شارەکانی جوانڕۆ، ڕوانسەر، کرماشان، کامێران، مەریوان، سنە و سەقز باس لە بانگکرانی ژمارەیەکی زۆری چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی بۆ دەزگای هەواڵگریی ئێدارەی(ستاد خبری) ئیتلاعاتی ئەو شارانە دەکەن.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، ئەو چالاکوانانە کە ڕێژەیەکیان پێشتر بەندکراوی سیاسی بوون لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بانگ کراون و سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دوواییانە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە. هەروەها هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لێکردوون کە بە هیچ شێوەیەک سەبارەت بە دەستبەسەرکراوان و کوژراوانی ئەو خۆپیشاندانانە لەگەڵ دەزگا ڕاگەیەندنەکان قسەنەکەن.

هەروەها بەڵێننامەی نووسراو بە هەندێک لەو چالاکوانانە واژۆ کراوە کە لە خۆپیشاندانەکانی داهاتوودا بەشداری نەکەن.