سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شارەکانی سەقز، سنە، بۆکان، مەریوان، جوانڕۆ، کرماشان و ئیلام باس لەوە دەکەن کە هێزە تایبەتەکانی پۆلیس و سپای پاسداران لە ٤٠ەمین ڕۆژی کوژرانی خۆپیشاندەرانی مانگی خەزەڵوەردا، شەقامەکانی ئەو شارانەیان قۆڕخکردووە و کەشی ئەمنییان پێکهێناوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە لە هەندێک لەو شارانەدا تەنیا هێزە تایبەتەکانی پۆلیس هەن، بەڵام لە شارەکانی مریوان، جوانڕۆ و کرماشان هێزە تایبەتەکانی سپای پاسدارانیش جێگیرکراون و دەستیان کردووە بە گەڕان بەوناو ئەو شارانەدا.

هاوکات، ڕۆژی ڕابردوو “عەلیرەزا سەفەری”، فەرماندەی پۆلیسی مەریوان لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی ئیرنا گوتبووی کە ٢٠ هاوڵاتیی چالاکوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەستبەسەرکراون