سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کۆمەڵێک لە هاووڵاتییان بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر حوکمی پێنج ساڵ زیندانی زارا محەممەدیدا لە بەردەم دادگوستەریی شارەی سنە گرد بوونەوە. دەوترێت خودی زارا موحەممەدیش لەم گردبوونەوەیەدا ئامادە بووە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەم کۆبوونەوەیەدا کە لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکیدا بەڕێوە چووە، بەشداربووان بە شێوەی هێمنانە و بە هەڵگرتنی نووسراوە و دروشم بە زمانی کوردی، ناڕەزایەتیی خۆیان لە بەرانبەر دەرچوونی حوکمی زیندان بۆ زارا محەممەدی و قەدەغەبوونی پەروەردە و فێرکاری بە زمانی کوردی دەربڕی.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بەردەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتووە، لەسەر هەندێ لە پلاکاردەکان نووسراوە: “نا بۆ حوکمی بێبنەما”، “حوکمی زارا حوکمی زمانە”، “پەروەردە بە زمانی دایکی مافی ئێمەیە”. هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی کورد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناڕەزایی خۆیان لە حوکمی خانمی محەممەدی دەربڕیوە.
زارا وحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژینی سنە و مامۆستای زمانی کوردی، حەفتەی ڕابردوو لە لایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی سنەوە حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە. پێشتر لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه حوکمی‌١٠ ساڵ به‌ندكرانی به سه‌ر ئەم چالاکە مەدەنییەدا سه‌پاندبوو. پارێزەرەکانی خانمی موحەممەدی لەسەر ئەو باوەڕەن کە دەرکردنی حوکمی زیندان بە تۆمەتی “پێکهێنانی تاقم و گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی” بۆ پارێزراوەکەیان نادادپەروەرانە و بێبنەمایە و هەر بۆیە داوای دادگاییکردنەوەی دووبارە پێشکەش دەکەن. زارا محه‌ممه‌دییش دوای دەرچوونی حوکمەکە لە دادگای پیاچوونەوەدا به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستێك له‌ئێكاونتی تایبەتی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، نووسیبووی:”سه‌پاندنی پێنج ساڵ زیندان به‌بێ به‌ڵگه و هۆكار و به‌بێ سه‌رنجدان به‌حه‌قیقه‌ته‌كان، ئه‌وپه‌ڕی نادادپه‌روه‌رییه”.
زارا محه‌ممه‌دی له‌ڕێكه‌وتی ٢ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٨دا له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانی سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ٦ مانگ دەستبەسەربوون له ڕێكه‌وتی ١١ی سه‌رماوه‌زی ساڵی پاردا به دانانی بارمته‌ی ٧٠٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی لە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەردا بە بڵاوکردنەوەی داواکارییەکی بەپەلە، دەستبەسەرکردنی زارا موحەممەدیی بە “کردەوەیەکی نایاسایی” زانیبوو و داوای کردبوو خێرا و بەبێ مەرج ئازاد بکرێت.
لەو ڕاگەیەندراوەدا باس لەوە کرابوو کە لێکۆڵەرە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لەو چالاكه‌مەدەنییە کردووە کە ئەگەر هاوکاریی ناوەندە ئەمنییەکان نەکات ئەندامانی بنەماڵەکەی دەستبەسەر دەکرێن، جێی ئاماژه‌یه ناوبراو له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ربوونیدا نەخۆشیی گه‌ده‌ی بووه‌و ده‌رمانه‌كانی پێ نەدراوە.
ئه‌نجومه‌نی نۆژین له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێرانه‌وه‌مۆڵه‌تی فه‌رمیی کارکردنی پێ درابوو‌و ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە به‌درێژایی ساڵانی ڕابردوو له‌چه‌ندین شاری پارێزگای كوردستاندا خولی فێرکاریی زمانی كوردی‌یان داناوه، ئەنجومەنی نۆژین لە یارمەتیدانی لێقەوماوانی لافاوەکەی لوڕستانیشدا دەورێکی کاریگەری هەبووە.