به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سێ چالاكی مه‌زهه‌بیی خه‌ڵكی بۆكان به ناوه‌كانی مامۆستا فایه‌ق شه‌ریعه‌ت‌په‌نا، تایه‌ر شێخی و ئامانج حه‌مزه‌زاده، دوای زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ ڕاگیران له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، گوێزرانه‌وه بۆ زیندانی ئه‌م شاره. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی خه‌رمانان ئه‌م كه‌سانه ڕه‌وانه‌ی قه‌ره‌نینه‌ی زیندان كراون و ئەمڕۆ دوای چوار ڕۆژ گوێزرانه‌وه بۆ به‌ندی زیندانییانی سیاسی و مه‌زهه‌بی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕایگەیاند کە «ئه‌ندامبوون له گرووپی ئه‌نسارولئیسلامدا» وەک تۆمەتی ئەم کەسانە دەستنیشان کراوە، هەروەها وتی مامۆستا فایق شه‌ریعه‌ت‌په‌نا، ئیمام جومعه‌ی گوندی ئه‌میرئاوای بۆكانه، تایه‌ر شێخی مامۆستای قوتابخانه‌یه و ئامانج حه‌مزه‌زاده‌یش فه‌قێی ئایینییه.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان حه‌فته‌ی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاند کە لە یەک مانگی ڕابردودا لانیكه‌م ١٢ چالاكی مه‌زهه‌بی له بۆكان دەستبەسەر کراون.
ورمێ؛ گواستنەوەی سێ چالاكی مه‌زهه‌بیی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بۆ زیندان
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە