رۆژی سێ شهممه، پاسەوانانی سنووریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری شاری پیرانشار، كۆڵبهرهكانیان کردۆتە ئامانجی راستەوخۆی گولە، لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بریندار بوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێ شهممه، ڕێکەوتی ۸ی مانگی گەلاوێژ/30.6.2019 پاسەوانانی سنووریی لە ناوچەی سنووری “شاخە رووخاو”ی شاری پیرانشار دەسڕێژی چهند كهس له کۆڵبەرانیان کرد، ئەنجام دوو کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “محەممەد حوسێن زادە” و “محەممەد چووکەڵی” بریندار بوون .
دەست و لاق و پشتی ئەو دوو کۆڵبەرە بە گرانی بریندار بوونە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ پارێزگای هەولێری هەرێمی کوردستانیان بردوون