بەپێی ئەو ئامارانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کۆی کردۆتەوە، لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا لانیکەم ٧ کۆڵبەر و کاسبکاری سەرسنوور بە ناوەکانی زانکۆ ئەحمەدی، زانست حەسەن‌نژاد، سرووش مەکاری، جەلال خزری، شەهرام موحەممەدی، سەلاحەدین عوسمانزادە و حسەین خەندەپوور بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت، پیرانشار و چاڵدۆران لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوادا کوژراون و ١١ کۆڵبەر و کاسبکاری کوردی دیکەیش هەر بە تەقەی ئەم هێزانە بریندار بوون.
دەوڵەتی تورکیا تا ئێستایش ئامادە نەبووە تەرمی یەک لەم کۆڵبەرانە بە ناوی شەهرام موحەممەدی کە بە تەقەی هێزەکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە کوژراوە، ڕادەست بکاتەوە. هەر لەم مانگەدا لانیکەم ٤ کۆڵبەر کە یەکیان منداڵیکە بە ناوی مانی هاشمی، بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە شاخەوە یان بە ڕووداوی هاتوچۆ بریندار بوون.


ناو و فامیل/ خەڵکی/ شوێنی ڕووداو/ بەرواری ڕووداو/ کوژراو یا بریندار/ تێبینی
بێهرووز مورادی/ تازاوا/ نەوسوود/ ١ی خەرمانان/ بریندار/
موحەممەد سەلیمی/ پیرانشار/ پیرانشار/ ٢ی خەرمانان/ بریندار
توورەج موحەممەدپوورمیلان/ چاڵدۆران/ چاڵدۆران/ ٢ی خەرمانان/ بریندار
جەعفەر ڕەمەزانی/ سولاس/ نەوسوود/ ٣ی خەرمانان/ بریندار/ ٥٠ ساڵان
قانیع بەهرامی/ سولاس/ نەوسوود/ ٥ی خەرمانان/ بریندار/ بە چەکی ساچمەزەن
فه‌رزاد له‌تیف/ سولاس/ نه‌وسوود/ ٥ی خه‌رمانان/ بریندار/ به ‌چه‌كی ساچمه‌زه‌ن
عه‌لی ڕه‌نجبه‌ری/ مه‌ریوان/ نه‌وسوود/ ٥ی خه‌رمانان/ بریندار/ به ‌چه‌كی ساچمه‌زه‌ن
ناجێح كورده‌/ مه‌ریوان/ نه‌وسوود/ ٥ی خه‌رمانان/ بریندار/ به ‌چه‌كی ساچمه‌زه‌ن
سه‌یوه‌دین كه‌لاش/ خوی/ قوتوور/ ١٠ی خه‌رمانان/ بریندار/ ٣٥ ساڵه‌، به‌ده‌ستی ئه‌رته‌شی توركیه‌
زانكۆ ئه‌حمه‌دی/ سه‌رده‌شت/ ناوچه‌ی سنووری سه‌رده‌شت/ ١٢ی خه‌رمانان/ كوژراو/ ٢٧ساڵه‌، باوكی منداڵێك
زانست حه‌سه‌ن نه‌ژاد/ سه‌رده‌شت/ ناوچه‌ی سنووری سه‌رده‌شت/ ١٢ی خه‌رمانان/ كوژراو/ ٢٥ساڵه‌، باوكی منداڵێك
سروش مه‌كاری/ سه‌رده‌شت/ ناوچه‌ی سنووری سه‌رده‌شت/ ١٢ی خه‌رمانان/ كوژراو/ ٢٠ساڵان
حه‌لال خزری/ پیرانشار/ ناوچه‌ی سنووری پیرانشار/ ١٢ی خه‌رمانان/ كوژراو/ كاسبكار، ٤٠ساڵه‌، باوكی ٥ منداڵ
سابیر وه‌یسی/ جوانڕۆ/ پاوه‌/ ١٦ی خه‌رمانان/ بریندار/ به‌هۆی ڕوودانی كێشه‌ی هاتووچوو
مانی هاشمی/ گوندی شمشێر پاوه‌/ نه‌وسوود/ ١٦ی خه‌رمانان/ بریندار/ منداڵی ١٦ساڵان، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ له‌ به‌رزایی
شه‌هرام محه‌ممه‌دی/ گوندی دیم قشڵاق/ چالدۆران/ ٢٢ی خه‌رمانان/ كوژراو/ ٢١ساڵان، به‌ده‌ستی ئه‌رته‌شی توركه‌ی
جه‌عفه‌ر ڕه‌هبه‌ری/ گوندی دیم قشڵاق/ چالدوران/ ٢٢ی خه‌رمانان/ بریندار/ به‌ده‌ستی ئه‌رته‌شی توركیه‌
فاتێح مه‌حمودی/ جوانڕۆ/ نه‌وسوود/ ٢٢ی خه‌رمانان/ بریندار/ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ له‌ به‌رزاییه‌وه‌
سه‌لاحه‌دین عوسمان زاده‌/ شنۆ/ شنۆ/ ٢٣ی خه‌رمانان/ كوژراو/ باوكی دوو منداڵ
حه‌سه‌ن خه‌نده‌پوور/ شنو/ شنۆ/ ٢٧ی خه‌رمانان/ كوژراو/ باوكی سێ منداڵ، كاسبكاری سنووری
عه‌ره‌ب ئیسماعیل نیا/ شنۆ/ شنۆ/ ٢٧ی خه‌رمانان/ بریندار/ دوای بریندار بوون ده‌ستبه‌سه‌ر بووه