بەپێی ئەو ئامارانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کۆی کردۆتەوە، لە ڕەزبەری ئەمساڵدا لانیکەم ٢ کۆڵبەر بە ناوەکانی مەهدی زارعی و ئەمین شەمس بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانەی پارێزگای کوردستان و چاڵدۆرانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کوژراون و ١٠ کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەیش بریندار بوون.
هەروەها کاسبکارێکی سەقزی بە ناوی «هیوا وەکێڵی» دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس دوای کەوتوون، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و گیانی لەدەست داوە.
ناو و فامیل / خەڵکی / شوێنی ڕووداو / بەروار / کوژراو یان بریندار / تێبینی
ئیبراهیم ڕەسووڵیان/ گوندی بۆبانەی سەردەشت/ ناوچەی سنووری/ ٦ی ڕەزبەر/ بریندار/ ٢٢ ساڵان
ڕەحیم ئیرەجی/ سەقز/ هەنگەژاڵەی بانە/ ٧ی ڕەزبەر/ بریندار
مەهدی ڕەسووڵزادە/ سەردەشت/ سنووری نۆکان/ ٨ی ڕەزبەر/ بریندار
سوهەیب فیردەوسی/ دزاوەر/ نەوسوود/ سەرەتای ڕەزبەر/ بریندار
ئیدریس بارزان/ پیرانشار/ سنووری بانە/ ٩ی ڕەزبەر/ بریندار/ ٤٥ ساڵان
مەهدی زارعی/ سەردەشت/ بانە/ ١١ی ڕەزبەر/ کوژراو/ باوکی ٣ منداڵ
ئەسعەد نۆدشەیی/ نۆدشە/ تەتەی هەورامان/ سەرەتای ڕەزبەر/ بریندار
کەمال میرزایی/ سەلاو/ نەوسوود/ ١٨ی ڕەزبەر/ بریندار
ڕەحمەت ئەمینی/ سەردەشت/ سەردەشت/ ١٩ی ڕەزبەر/ بریندار
وەزیر وەیسی/ سەلاس/ نەوسوود/ ٢١ی ڕەزبەر/ بریندار
هیوا وەکێڵی/ سەقز/ جادەی سەقز بۆ دیواندەرە/ ٢٢ی ڕەزبەر/ کوژراو/ ڕووداوی هاتوچۆ لە ئەنجامی هەڵاتن بە دەست هێزە چەکدارەکانەوە
ئیسماعیل نەورۆزی/ کانی‌دینار مەریوان/ جادەی کرماشان/ ٢٤ی ڕەزبەر/ بریندار/ کاسبکار
ئەمین شەمس/ گوندی کشمیش‌تەپەی ماکۆ/ چاڵدۆران/ ٢٦ی ڕەزبەر/ کوژراو/ باوکی دوو منداڵ/ پارەی گوللەکە لە بنەماڵەکەی وەرگیراوە