بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ١٧ی گەڵاڕێزان، لە شاخی سەرسنووری «مێرگەدرێژان»ی پیرانشاری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوادا مینێک تەقییەوە و بووە هۆی برینداربوونی قورسی کۆڵبەرێک بە ناوی سابیر خزری.
ئەم کۆڵبەرە ٢٨ ساڵەیە خەڵکی گوندی کۆنەخانی پیرانشارە و دوای ئەو ڕووداوە کە بووە هۆی پەڕینی پاژنەی پێیەکی، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی هەرێمی کوردستان.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ساڵی ڕابردوو ١٢ کۆڵبەر و کاسبکاری سەرسنوور بە هەندێ ڕووداوی وەک کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە، ڕەقبوونەوە، هەرەسی بەفر، هەڵاتن لە دەست هێزە چەکدارەکان و کەوتنەوەی ڕووداوی هاتوچۆ، هەروەها تەقینەوەی مینە هەڵنەگیراوەکان گیانیان لەدەست داوە.