بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەمە (٢٠ی فێبرییە) هاووڵاتییەک بە ناوی عەبدولحسەین قەدیمی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچەی سنووریی «میمک»ی ئیلام گیانی لەدەست داوە.

ئەم هاووڵاتییە ٦٠ ساڵەیە خەڵکی گوندی «کەلکەل ئاسمانئاوا»ی شیروان چەرداوڵی پارێزگای ئیلام و سەرقاڵی ئاژەڵداری بووە.