بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوە (١٠ی ئاوریل) ئەندامێکی کۆمپانیای هەڵگرتنەوەی مین بە هۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە ناوچە سنوورییەکانی شاری قەسری شیرینی پارێزگای کرماشان، بە قورسی بریندار بووە.

ئەم هاووڵاتییە کە هەردوو دەست و دەموچاوی بە قورسی بریندار بووە، بە مەبەستی دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی کرماشان کراوە.

هەموو ساڵ بە هۆی تەقینەوەی مینە چێندراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و ئێراقەوە یان پاشماوەی مینەکانی هێرشی سەربازیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا (هەشتاکانی زایینی)، بە دەیان هاووڵاتی و لە هەندێ حاڵەتیشدا هێزە سەربازییەکان لە ناوچە سنوورییەکان و بەتایبەت لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و ئیلام گیانیان یاخود ئەندامەکانی جەستەیان لەدەست دەدەن.