به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان (٢٥ی مه‌ی)، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه له نزیكه‌ی گوندی «بێوران»ی سه‌رده‌شت له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، هاووڵاتییه‌ك به ناوی شێركۆ محه‌ممه‌دپوور به سه‌ختی بریندار بوو. ناوبراو دوای ئه‌م ڕووداوه كه بووه هۆی بڕینه‌وه‌ی پاژنەی پێی، گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له سه‌رده‌شت.
ده‌وترێ ئه‌م هاووڵاتییه له كاتی له‌وه‌ڕی مه‌ڕ و ماڵاته‌كه‌یدا تووشی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێماوی شه‌ڕی ئێران و ئێراق بووه.
پێشتر له ڕێكه‌وتی ٢٢ی گوڵاندا هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی «توه»ی سه‌رده‌شت به ناوی عه‌بدوڵڵا سه‌رفه‌راز له كاتی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ و ماڵاتدا به سه‌ختی بریندار ببوو.
هه‌موو ساڵێك به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه به‌جێماوه‌كانی شه‌ڕی ئێران و ئێراق یان هێرشە چه‌كدارییەکانی كۆماری ئیسلامییەوە بۆ سەر كوردستان له ساڵه‌كانی ده‌یەی ٦٠ی هه‌تاویدا، بە ده‌یان هاووڵاتی له ناوچه سنوورییه‌كاندا، به تایبه‌ت لە پارێزگاكانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، كوردستان، كرماشان و ئیلام، گیان یان ئەندامەکانی لەشیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن.