سابیر کەمانی و کامران کەمانی دوو بەندکراوی سیاسیی کورد لەلایەن لقی دووههمی دادگای شۆڕشی ورمێیهوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان هەر کامیان پێنج ساڵ بەندکرانيان بەسەردا سەپا.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دادگایی ئەم دوو هاووڵاتییە کورده لە رۆژی ۱۲ی خەرمانان/ 2019.09.03 له لهقی دووههمی دادگایی شۆرشی ورمێیهوه بە سهرپهرشتی قازی عهلی شێخلۆ، به بێ مافی ههبوونی پارێزەر بەڕێوەچووە.
رۆژی ١٧ی پوشپەڕی ئەمساڵ/ 2019.07.08 کۆمەڵێکی بەرچاو لە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە جل و بەرگی مەدەنی و چەند ئوتۆمبێلێکی سپای پاسدارانەوە هەڵدەکوتنە سەر ئاوایی ئەنبەی سەر بە شاری ورمێ و سابیر کەمانی، کامران کەمانی و کەیوان موکەڕەمی دەستبەسەر دەکەن.
ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە پتر لە ٤٠ رۆژ لە دەستبەسەرگەی ٨١ی رەمەزانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لێپێچینەوەیان لەگەڵدا کرابوو و پاشان بۆ گرتووخانەی ناوەندی ورمێ گواسترابوونەوە.
سابیر کەمانی ئێستا لە بەندی بەندکراوانی سیاسی و کامران کەمانی و کەیوان موکەڕەمی لە بەندی٣-٤ی بەندکراوانی ئاسایی دان.
دەوترێت سابیر کەمانی و کەیوان موکەڕەمی پێشتر لە ساڵەکانی ١٣٩٥ و ١٣٩٦ هەتاوی/ 2016 و 2017 بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ پارتی ژیانی ئازاد (پژاک) دەستبەسەر و زیندانی کرابوون.
دوو بەندکراوی سیاسی کورد لە ورمێ ١٠ ساڵ بەندکرانیان بهسهردا سهپا
لە ئیلام ژنێک بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (١٠ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) ژنێکی ٤٠ ساڵانی خەڵکی ئیلام بە دەستی هاوسەرەکەی کوژراوە. تا ئێستا لەسەر ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە هیچ...
زیاتر بخوێنەوەموجتەبا قاسمی، بەندکراوی خەڵکی هەرسین، لە کەرەج لە سێدارە درا
سزای لەسێدارەدانی موجتەبا قاسمی، بەندکراوی خەڵکی هەرسینی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوە